لە دێرسیم تیرۆری پۆلیس: هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران

لە دێرسیم تیرۆری هێزەکانی پۆلیس بەردەوامە و خدر چیچەک و ئوزلەم تۆپراک هاوسەرۆکانی شاری دێرسیمی هەدەپە دەستگیرکران.

لە دێرسیم هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵی هاووڵاتییان و خدر چیچەک و ئوزلەم تۆپراک هاوسەرۆکانی هەدەپەى دێرسیم و  یونس ئاراس و جەمیلە ئاتاش بەرێوەبەرانی پارتەکە و ئوزگە هۆشئۆغلۆ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەستگیران.

هەروەها بە بیانووی ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە، هێزەکانی پۆلیسی تورک بە سەر ماڵی فەرهاد یڵدز ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەشیاندا دادا.

لە ئێستادا دەستگیرکراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دێرسیم ڕاگیروان.

ف.ق