لە رحا سەلیم ساداک و لە جزیر ٧ کەسی تر زیندانیکران

لە ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسیى رژێمى ئاکەپە لە دژی گەلی کورد ٧ کەس لە جزیر و سەلیم ساداک ئەندامى دەستەى دیوانى کەجەدە زیندانیکران.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ٨ی ئاداری ٢٠١٩ / ١٧ی رەشەمەدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ١٤ کەسیان دەستگیرکرد. بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" ئەو ١٤ کەس برانە دادگا.

دادگای دەوڵەتى تورک لەبارەى عەگید ملاگز، محەمەد تورەل، ئەحمەد کایا، عەبدولڕەحمان چاکر، سولەیمان چاغداڤول، ساڵح کاڵکان و محەمەد باقی ئیدیگ بڕیاری زیندانیکردنى دەرکرد و رەوانەى زیندان کران.

هەروەها ڤەیسەڵ ساریجا، زەینەب گولەر، فەیسەڵ کۆلانچ، حاجی گۆچمەن، فەیسەڵ ئەرماگان، محەمەد شەریف ئۆغڵو و عەبدولسەلام دورگوت بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریى دادگادا ئازاد کران.

سەلیم ساداک زیندانیکرا

دوێنێ سەلیم ساداک ئەندامی دەستەى دیوانی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) لە شاری وێرانشارلە پارێزگای رحای باکووری کوردستان لە کۆبوونەوەى جەماوەریى سەزای تەمەلی هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە بەشداریى کردبوو و وتەیەکى پێشکەشکردبوو. لە دواى ئەوە لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا و هەر بە خێرایى و درەنگانى شەو بردیانە دادگای رحا و بڕیاری زیندانیکردنى بۆ دەرکرا.

ر.م