لە زینی وەرتێ کەسانێکى بێگانە بینراون کە بە زمانی تورکی قسەیان کردووە

هاووڵاتییانی دەڤەری زینی وەرتێ ئاماژە بەوە دەکەن، لە ناوچەکەیان خەڵکانێکی غەریب و بێگانەیان بینیوە، کە ئامێری سیخوڕیکردنیان پێبووە و بە زمانی تورکیش قسەیان کردووە.

هاووڵاتییانى ناوچەى زینی وەرتێ رایانگەیاند، لە ناوچەکەیاندا تووشی کەسانێک بوون، کە بێتەل و جیازی جۆراجۆری  ئاگادارکردنەوە و چاودێریکردنیان پێبووە و بە زمانی تورکی قسەیان کردووە.

چەند سەرچاوەیەک لەو ناوچەى زینی وەرتێ بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)یان ڕاگەیاند، لە دەڤەری زینی وەرتێ و لە گوندەکانی ئەو ناوچەیەدا چاویان بە خەڵکی بیانی کەوتەوە، کە بە زمانی تورکی قسەیان کردووە و "جیهازی موخابەراتی"، واتە (بێتەل و ئامێرەکانى سیخوڕیکردن و چاودێریکردنیان) پێبوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەگەری زۆر ئەوەیە ئەو کەسانەی هاتونەتە ناوچەکە ئەندامانی دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتى تورک (میت) بن.

 هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ئەو زانیارییانەدا، فڕۆکە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر ئاسمانی ناوچەی زینی وەرتێ دا دەستیان بە سەرلەنوێ سوڕانەوە کردووەتەوە.

ژ.ت