لە سلێمانی چالاکیى مانگرتن لەدژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە
چالاکیی ئەنجوومەنی گەلی باکوور لە باشووری کوردستان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە دووەم ڕۆژی چالاکیی خۆی بەردەوامە.
چالاکیی ئەنجوومەنی گەلی باکوور لە باشووری کوردستان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە دووەم ڕۆژی چالاکیی خۆی بەردەوامە.
ئەنجوومەنی گەلی باکوور پێکدێت لەو هاووڵاتییانەی کە بەهۆی فشار سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕوویان لە باشووری کوردستان کردووە. دوای نیوەڕی پێرێ بە مەبەستی پشتگیریکردن لە چالاکیی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و ئەندام پەرلەمانی هەدەپە کە لەدژی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٣٨ رۆژە مانی لە خواردن گرتوە، ئەنجوومەنی گەلی باکور لەناوەندی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی مانیان لە خواردن گرت.
فەخری ڕوونی ئەندام ئەنجوومی گەلی باکوور لەو باریەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە هـوو شیوازێک هێرش لەسەر گەلی کورد بەڕێوە دەبات، لە هەمان کاتدا گۆشەگیرییەکی توندی خستووەتە سەر ڕیبەری گەلی کورد.
راشیگەیاند، لەیلا گیوڤەن ئەندامی پەرلەمانی پارتی دێموکارتی گەلان(هەدەپە) ماوەی ٣٨ رۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد دەستی بەمانگرتن لە خواردن کردووە، ئێمەش وەک ئەنجوومەنی گەلی باکوور لە باشووری کوردستان لە ناوەندی کرێکارانی میزۆپۆتامیا بە چالاکیی مانگرتن پشتیوانیی لە چالاکییەکەی لەیلا گیوڤەن دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، چالاکیی مانگرتنی ئەنجوومەنی گەلی باکوور ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. داواشی لە تەواوی گەلی کورد کرد کە لە بەرامبەر هەڵویستە فاشیستانەکەی دەوڵەتی تورکیا هەڵویستیان هەبێت و بێدەنگی بشکێنن.
ر.م