لە سلێمانی یادی شەهید زیلان كرایەوە
بە بۆنەى ساڵیادى چالاکییەکەى زەینەب کناجی (زیلان)ەوە لە سلێمانى چالاکییەک بەڕێوەچوو.
بە بۆنەى ساڵیادى چالاکییەکەى زەینەب کناجی (زیلان)ەوە لە سلێمانى چالاکییەک بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە شەوی رابردوو بە بەشداریى ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و چالاکوانان و بە دەستپێشخەریى رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان (رەژاک) لە پارکى ئازادیى شارى سلێمانى بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە بە خولەکێک بێدەنگى و رێزگرتن بۆ شەهید زیلان و هەموو شەهیدانى تێکۆشانى ئازادیى کوردستان دەستیپێکرد.
بانو هەڵەبجەیی ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی رەژاک بە ناوى رەژاکەوە وتى، شەهید زیلان بە چالاکییەکەی سەلماندی ژنی کورد دەتوانێت ڕۆحییەتی فیداکاریی خۆی بخاتەگەڕ و شکست بە هێرش و پیلانگێڕییەکان بهێنێت.
لە یادەکەدا چەندین سرود و گۆرانی و بەرهەمی هونەریی و شۆڕشگێڕیی لەلایەن گروپەکانی شەهید سۆلین، کۆما شەهید سەرحەد و ڕۆژ-ەوە پێشکەشکران و لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر لەسەر ژیان و تێكۆشانی شەهید زیلان نمایشكرا.
زەینەب کناجی (زیلان) لە ٣٠ى حوزەیرانى ١٩٩٦دا چالاکییەکى فیدایى لە دژى هێزەکانى سوپاى تورکیا لە دێرسیم ئەنجامدا. کوردستانیان و هەڤاڵەکانى و چالاکوانان هەموو ساڵێک بە بۆنەى یادکردنەوەى ئەو چالاکییەى زیلانەوە، چەندین ئاهەنگ و یاد و چالاکى بەڕێوەدەبەن.
ر.م