لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و یەکێکی تریش برینداربوو

لەئەنجامی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەریکی تریش بریندار بوو.

ئەمڕۆ لەناوچە سنوورییەکانی سوورە گوژ سەربە شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێران تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کرد.

بەپێی هەواڵیکی کۆلبەرنیوز، گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد لە کاتی کۆڵبەری کردندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی ئازاد قوربان نژاد، خەڵکی گوندی میرشیخ حەیدەر-ی سەربە شاری سەردەشت گیانی لە دەستدا و کۆڵبەرێکی تریش بە ناوی موحسین بەکرعەزیز خەلکی گوندی دۆڵەگەرم بە سەختی بریندار بووە.

ک٠ش