لەسەرتادا ئەندامی ئەنجوومەنی بەرێوبەری تەڤگەری ئازادی، وهاوکات ئەندامی شاندی ژنانی کوردستان بۆ عەفرین. بێریڤان موحەمەد، بۆ ئامادەبوان دوا و وتی:"تیکۆشانی عەفرین تیکۆشانیکی ئازادی خوازی گەلانە، دژی سیستمی داگیر کاری بە ڵگەش بۆ ئەوە بەدەیان شەرڤانی ئازادی خواز بە شدارن لە پاراستنی عەفرین وە لە ناو ئەو شۆرشە جیگای خۆیان دەگرن"
هەروەها بێریڤان دەربارەی رەۆڵی ژنان لە بەرخودانی عەفرین وتی:"رەۆلی ژن لە تیکۆشانی عەفریندا رەۆلیکی سەرکیە، ورەی ژنانی عەفرین بەرزە وە دایکانی ٧٠ ساڵی عەفرین چەکیان هەڵگرتوە لە سەنگەردا بەرامبەردووژمن دەجەنگن وە ئیرادە و هیزەی دایکان وای لە هەموو تاکی عەفرین کردوە کە بەشدار ئەو تیکۆشان بن وە هیوا لە ناو دلێان درووست بوو، لەهەر شوێنیکش هێوا هەبێت ئەوە سەرکەتن دروست دەبێت"
لە درێژەی سمینارەکەدا، حوسین کەرکووکی ئەندامی بەپرسی دەستەی دێبلۆماسی ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادی دەربارەی جێاوازی بەرخودان لە عەفرین ڕودای ١٦ ئۆکتۆبەری لە باشوری کوردستان کرد وتی:" ئێمە دەبی تەنها بە سۆزداری سەیری بەرخودانی عەفرین نەکەین دەبی خوێندوەیکی زانستیمان بۆی هەبێت ئەوە وای کردوە تائیستا عەفرین لەسەر پی خۆی ڕاوەستی فکری نەتەوە دێموکراتیکە، هەموو گەلان لەژێر ئەو فکرە بەشداری تێکۆشان دەبن بەبی جێاوازی نەتەوایەتی و ڕەنگەکان، بەڵام ئێمە لە باشوری کوردستان نەمان توانی یەک کات ژمێربەرخودان بکەین بەرامبەرهیڕشی سوپای عێراق بۆسەر کەرکوک لە بەر ئەوەی لیرە پارچە گەری فکری نەتەوە پەرستی هەیە"
هەرەوەها حوسین کەرکووکی وتیشی:"لە باشوری کوردستان لە کاتی شەردا فەرماندەکان لە پێش هەموو کەسەوە بەرەی شەڕ بەجی دەهێلن بەڵام لە رۆژئاوای کوردستان فەرماندە لە پێش هەموو کەس شەهید دەبێت وە لیرە هیز هیزی حزبە بەڵام لە رۆژئاوا سوپایەکی نیشتیمانی هەیە"
حوسین ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ماوەی ڕابردوو بەڕیوبەرانی باشوری کوردستان دەیان گوت باشوری کوردستان دەبێتە هیوا بۆ پارچەکانی تری کوردستان بەڵام بەرخودانی عەفرین ئەوەی سەلماند رۆژ ئاوای کوردستان دەبیتە هیوا بۆ هەموو پارچەکانی تری کوردستان گەلان".
سیمنارکەی بە پرسیار و نرخاندی ئامادەبوان کۆتای پیهات
ک-ش