لە عەفرین شەڕ سەختە و سەدان هاوڵاتی کۆمەڵکوژ کراون
لە ناو عەفرین و ناوچەکانی شەڕی زۆر سەخت ڕوو دەدەن و سەدان هاوڵاتی مەدەنی کۆمەڵکوژکراون.
لە ناو عەفرین و ناوچەکانی شەڕی زۆر سەخت ڕوو دەدەن و سەدان هاوڵاتی مەدەنی کۆمەڵکوژکراون.
لە ٥٨ ڕۆژی بەرخودانی سەردەمدا لە عەفریا، لە دوێنێ شەوەوە شەڕ و پێکادانەکان کەوتنە نێو شاری عەفرینەوە و تا ئەم ساتانە زۆر بەدژواری بەردەوامن.
لەو بارەوە ڕۆژنامەوان تێراس جودی لە عەفرین بە ئاژانسەکەمان فورات نیوزی ڕاگەیاند: "لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستا، دەیان فڕۆکە جەنگی و سەدان تانک و تۆپ بێوچان بۆردومانی ناو شاری عەفرین دەکەن و هەزاران سەرباز و چەتەی ڕژێمی تورکیا لە زەمینەوە بەچەکی قورش هێرش دەکەنە سەر شارەکه".
تێراس وتیشی: " هێزەکانی دوژمنبەتایبەتی و بەزانابوون هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و ئەوەش قوربانی زۆری لێکەوتووەتەوە. بەشێوەیەک لە سەعات ۰۹:۰۰ ئەم بەیانیەوە تا ئێستا، زیاتر لە ۲٥۰ هاوڵاتی شەهیدبوون و سەدانی دیکەش بریندار بوون و بەهۆی پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی چارەنوسی ژمارەیەک هاوڵاتیش نادیارە و ژمارەی تەواوی شەهید و بریندارەکانیش نازانرێت".
تێراس ڕایگەیاند: "ئەو هاوڵاتیانە لە کاتێکدا بوونەتە قوربانیکە شەڕڤانان ڕێڕەوی مرۆییان بۆ کردونەتەوە و ویستویانە ناوچەکە بەجێبهێڵن. لە جەندریس، ماباتا و ڕاجۆش ژمارەیەکی دیکەی هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون. لە گوندی جوبێش چەتەکانی تورک چەندین خێزانیان سەربڕیوە و تەرمەکانیان لە سەر ڕێگاکان بڵاوە کردوەتەوە. هەروەها لە ناوی شاری عەفرینیشدا دوو هاوڵاتی کە لە سەر بەڵێنی چەتەکانی تورک مابوونەوە و لەشار دەرنەچوو بوون، پاشان لە لایەن چەتەکانەوە دەستگیر کرون و سەر بڕاون".
ڕۆژنامەوان تێراس جودی، لە عەفرینەوە وتیشی: " لە ئێستا شەڕێکی هێجگار قورس و نابەرابەر لە ناو شاری عەفرین و ناوچەکانی ماباتا، جندریێ، ڕاجۆ بەردەوامە و دوژمن ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری هەیە".
هـ.هـ