لە فرانکفورت و مونستەر و کیل دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا
لە شاری فرانکفورت و مونستەر و کیل'ی ئەلمانیا دەوڵەتی داگیرکەری تورک رسوا و شەرمەزار کرا و یادی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەش کرایەوە.
لە شاری فرانکفورت و مونستەر و کیل'ی ئەلمانیا دەوڵەتی داگیرکەری تورک رسوا و شەرمەزار کرا و یادی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەش کرایەوە.
فرانکفورت
لە شاری فرانکفورتی ئەلمانیا بە سەدان کەس لە شارە جیاجیاکانەوە لەوێ کۆ بوونەوە و رێپێوانێکیان ساز کرد.
لە چالاکیەکاندا دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئیدانە کرا و شەهید قاسم ئەنگین بە بیر هێنرایەوە. چالاکیەکە گۆڕا بۆ کۆبوونەوەی جەماوەری و یوسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەوروپا وتەیەکی پێشکەش کرد و لە پەیامەکانیدا کردەوە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکی شەرمەزار کرد.
مونستەر
لە شاری مونستەری ئەلمانیاش، کوردستانیان و دۆستانیان فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان ئیدانە کرد.
کوردستانیان یادی شەهید قاسم ئەنگینیشیان کردەوە و هێرشەکانی سەر هەدەپە و باشوری کوردستان و گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد.
کیل
لە شاری کیل'ی ئەلمانیاش کوردستانیان گرد بوونەوە و چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا شەهید ئەنگین بەبیر هێنرایەوە و هێرشە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی ژنانی عەفرین، رسوا و شەرمەزار کرا.
لەو چالاکیەدا داوای ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و گشت زیندانیانی سیاسی کرا و هاوکات هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیش ئیدانە کران.
ز.ش