لە مانگی تەشرینی یەکەمدا(خەزەڵوەر)لەسەرسنوورەکانی رۆژهەڵات ٢٠ کوڵبەربوونەتە قوربانی
لەمانگی خەزەرڵوەر/تەشرینی یەکمدا لەسەرسنووەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی هێزەکانی ڕژیمی ئێران ٦ کۆڵبەرکوژراون و ١٤ کۆڵبەری تر بریندار بوون.
لەمانگی خەزەرڵوەر/تەشرینی یەکمدا لەسەرسنووەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی هێزەکانی ڕژیمی ئێران ٦ کۆڵبەرکوژراون و ١٤ کۆڵبەری تر بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی مانگانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە مانگی تەشرینی یەکەم/خەزەڵوەر لەسەرسنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ڕژیمی ئێران ٦ کۆڵبەر کوژراون و ١٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ڕاگیەیاندووە کە هێزەکانی سەرسنوورئ ڕژیمی ئێران کۆڵبەران وکاسبکارانی کورد لەسەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵای دەکاتە ئامانج. بەپێی ئەو ڕاپورتە ژمارەیەک لە کوژراو برینداران هیچ کەلوپەلێکیان پێ نەبووە بەلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە مانگی تەشرینی یەکەم'خەزەلوەر ئەکرەم خەلیلی تەمەن ٢٧ساڵ خەلکی ورمێ، عەزیم ئەحمەدی ٤٢سالان خەڵکی نۆدشە، عەلی نەسیری خەڵکی مەهاباد، فەرامەرز جەلی باقو ٢٦ساڵان خەلکی سەڵماس، ئەدیب حسێنی خەڵکی قتوور-ی پارێزگای ورمێ و خدرمفید خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەچەکدارەکانی رژیمی ئێرانەوە کوژراون.
هەروەها ١٤ کۆڵبەری دیکە لەلایەن هێزەکانی رژیمی ئێرانەوە بریندار کراون. برینی ژمارەیەک لەبریندارەکان قورسە بەجۆرێک کە ژمارەیەک لەبریندارەکان بۆ هەتاهەتایە پەکیان کەوتووە و ناتوانن ژیانی ئاسایی بکەن.
کوشتنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە لەکاتێکدایە کە دووهەفتە پێش حسێن زولفەقاری جێگری ناوەندی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ کۆڵبەرەکان وەک قاچاخچی ناوبرد و کوشتنی کۆڵبەرانی وەک کارێکی یاسایی پێناسەکرد.
ڕژیمی ئێران لەدرێژەی سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەک بەپەرە پێدانی بێکاری و لەلایەکی دیکەوە بە ڕێگری کردن لە هاووڵاتیان کە لەسە سنوورەکان بژێوی ژیانی خۆیان ،فشارەکانی لەسەرگەلی ڕۆژهەڵتی کوردستان زۆرترکردووە.
ک-ش