لە مەخموور ٥ پارت سەرکۆنەی هێرشەکانی ڕژیمی تورکیایان کرد

ە قەزای مەخموور "شیوعی، یەکێتی، گۆڕان، زەحمەتکێشان و یەکێتی نەتەوەیی" سەرکۆنەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر مەخمور و شەنگال کرد و داوای هەڵوێست لە دژیان دەکەن.

لە قەزای مەخمووری باشوری کوردستان کە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستم جوودی دەکەوێتە سنوری ئیداری قەزاکەوە، 
هەریەک لە "یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی كوردستان" بە ڕاگەیەندراوێکی هاوبه‌ش بۆردوومان کردنی شەنگال و مەخمور لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کە شەهیدبوونی ۷ هاوڵاتیی مەدەنی لێکەوتەوە بە توندی سەرکۆنە کرد.

٥ پارتەکە هاوخەمیان بۆ کەسوکاری شەهیدانی بۆردوومانەکەی  و تەواوی خەڵکی کوردستان دەربڕیوە و داوایان لە حكومه‌تەکانی ئێراق و هه‌رێمی كوردستان،  هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێودەووڵەتی دژی داعش و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان کردووە، لە بەرامبەر هێرشەکاندا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و چیتر ڕێگه‌ نه‌درێت دەوڵەتی تورکیا هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بکاتە ئامانج.

"یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی كوردستان" خوازیارن، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ پێشتر باره‌گایان له‌ناو كه‌مپه‌كه‌ هه‌بوو، ئێستا په‌یوه‌ندییان به‌ كه‌مپه‌كه‌وە نەماوە، بارەگاکەیان بکەنەوە و خه‌ڵكی سڤیلی كه‌مپه‌کە بخەنەوە ژێر چه‌تری خۆیان بیانپارێزن و كاروباریان ڕایی بکەن.

هـ.هـ