لە مەلەتی دادگا بریاری گرتنی بۆ ٤ کەس دەرکرد

لە شاری مەلەتی باکووری کوردستان دادگای تورک بڕیاری گرتنی بۆ ٤ کەس دەرکرد.

لە مەلەتی ٨ی تشرینی یەکەم لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکرتای (کەجەدە) دا ٦ کەسی دەستگیرکرد. دوای ئەوەی ئیفادەیان وەرگیرا، عەلی پیرۆ، حەسەن بەسری چپلاک، سەعید پەکتاش و عەلی یڵماز بۆ دادگا ڕەوانەکران.

دادوەریش بە بانگەشەی ئەوەی کە ئەندامی ڕێکخستنن ٤ کەسەکەی بۆ زیندانی مەلەتی ڕەوانە کرد.

حوسامەدین کورولتای ٧٥ ساڵ و فاتیمە ئینجەسوو دوای ئەوەی وتەکانیان وەرگیرا بە کەفالەت ئازادکران.

لە لایەکی ترەوە ماهیر ئاسلان هاوسەرۆکی ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی ئاکداغای مەلەتی و ئەبوزەر ئادیەمان، بیرگول دۆغان، عەزیز دۆغان و بەسری ئاسلانی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا دەستگیرکرابوون، تا ئێستاش لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕاگیراون.

ف.ق