لە هامبورگ رێپێوانێکی ٣ رۆژی دەستی پێکرد
لە شاری هامبورگی ئەلمانیا لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی و هێرشی داگیرکەران، رێپێوانێکی درێژ کە ماوەی سێ رۆژ دەخانێت، دەستی پێکرد.
لە شاری هامبورگی ئەلمانیا لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی و هێرشی داگیرکەران، رێپێوانێکی درێژ کە ماوەی سێ رۆژ دەخانێت، دەستی پێکرد.
لە دژی پلانگێری ١٥ی شوبات لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان و هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان، رێپێوانێکی درێژ بۆ ماوەی ٣ رۆژ لە شاری هامبورگی ئەلمانیا دەستی پێکرد.
یەکەم هەنگاوی رێپێوانەکە لە بەردەم پەرلەمانی هامبورگ بە گردبوونەوەی کوردستانییان و بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە دەستی پێکرد. رێپێوانەکە لە ناوچەی Gansemarkt-ەوە دەستی پێکرد.
دووەم هەنگاو لە Altona Grosseberg-ەوە دەست پێدەکات
لیژنەی ئامادەکاری رێپێوانەکەیە رایگەیاند، دووەم هەنگاوی رێپێوانەکە سبەی لە ناوچەی ئالتۆنا-وە دەست پێدەکات و لە بەردەم گرتووخانەی دامتۆر کۆتایی پێدێت. هاوکات تیمی یاری دووگۆڵی St. Paûl پشتیوانی خۆی بۆ ئەو رێپێوانە دەربڕی.
بڕیارە لە رێپێوانەکەی سبەینێدا کە کاتژمێر ١٢:٠٠ دەست پێدەکات، دانیشتوانی هامبورگ و کیل و برێمێنیش بەشداری تێدا بکەن.
ز.ش