لە هێرشێکى چەتەکانى داعشدا لە کەرکوک ٥ هاووڵاتى کوژران و برینداربوون

هێرشەکانی چەتەکانی داعش لە ناوچەکانى کەرکوک و هەندێک ناوچەى تری عێراق ڕووی لە زیادبوون کردووە.

بە هۆی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر گوندی حلەوات-ی ڕۆژئاوای کەرکوک، ٢ هاوڵاتی کوژران و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئێوارەی دوێنێ چەتەکانی داعش هێرشێکیان کردە سەر گوندی حلەواتی ڕۆژئاوای کەرکوک لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٢ هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٣ هاووڵاتی دیکەس بریندار بوون.

خەڵکی گوندەکە بریندارەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوک کرد.

ک.ش

ر.م