لە هەولێر چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە ٢٦هەمین رۆژدایە

چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان ماوەی ٢٦ رۆژە بەردەوامە.

نوێنەرایەتیى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە باشووری کوردستان بۆ ئەوەى سەرنجڕابکێشێتە سەر گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی و داوای ئازادکردنى، لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان دەستی بە چالاکیى مانگرتن لە خواردنی دەوری و بێسنوور کردووە و ماوەی ٢٦ رۆژە ئەو چالاکییە بەردەوامە.

ژمارەیەکى زۆر لە رێکخراوەکانى باشووری کوردستان و هاووڵاتییان سەردانى چالاکییەکە دەکەن و پشتیوانى خۆیان بۆ چالاکییە دووپات دەکەنەوە.

تاوەکو ئێستا ١٠٠ کەس لە ١٣ دەستەدا بەشێوەى دەوری بەشداریى چالاکیى مانگرتن لە خواردنیان لە هەولێردا کردووە.

هەروەها ناسر یاگز ئەندامى هەدەپە لە ٢٦هەمین رۆژی چالاکیى مانگرتن لە خواردنى بێسنووردایە.

ر.م