لە ٤ شاری باکوورکی کوردستان و تورکیا بەدەیان کەس دەستگیر کران
لە شارەکانی ئەنکەرا، ئیستانبول، مێردمین و شەرناخ لە ئۆپراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسی حکومەتی تورکیا بە دەیان سیاسەتمەدار وچالاکی سیاسی دەستگیر کران.
لە شارەکانی ئەنکەرا، ئیستانبول، مێردمین و شەرناخ لە ئۆپراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسی حکومەتی تورکیا بە دەیان سیاسەتمەدار وچالاکی سیاسی دەستگیر کران.
بە نزیک بونەوە لە جەژنی نەورۆز لە باکووری کوردستان پێشگرتن لە بەرێوە بردنی ئاگەنگی نەورۆزلە شارەکانی باکووری کوردستان، هێزەکانی حکومەتی تورکیا دەستیان کردووە بە گرتنی بەربڵاوی چالاکانی سیاسی کورد لە تەواوی تورکیادا .
هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر، ماڵی چالاکوانان لە شارەکانی ئەنقەرە، ئەستەنبول، مێردین و شرناخ و دەیان کەسیان دەستگیرکرد.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە باکوری کوردستان و تورکیادا دەیان کەسی دەستگیرکرد.
ئەنکەرا
لە ئەنقەرە، سەلامی ئەسڵان، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، دویگو ئەرەل، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ژن نیوز و چەند بەڕێوبەری هەدەپەی پایتەخت دەستگیرکران.
ئیستانبول
ڕاگەیەندراوە، کە لە ئەستەنبوڵ ١٦ چالاکوانی سیاسی دەستگیرکراون کە بەڕێوبەرانی هەدەپەش لە ناویاندا هەن.
مێردین
هەروەها لە مێڕدین چەند چالاکوان دەستگیرکراون، هێرش بۆ سەر ماڵەکان لە کاتی ئامادەکرنی ئەم هەواڵەدا بەردەوامە و پێدەچێت کەسانی دیکەش دەستگیربکرێن.
شەرناخ
لە شرناخی سەربە جزیرەش ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی هەدەپە دەستگیرکران.
جێگای ئاماژەیە، کە حکومەتی ئاکەپە لە سەرەتای هێرشی بۆ سەر عەفرینەوە، ئۆپەراسیۆنێکی چڕی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هاوڵاتیانی باکوری کوردستان و تورکیا دەستپێکردووە، و بە نزیک بونەوە بە ئاهەنگی نەورۆز دەستگیرکردنەکان زیادی کردووە. لەو چوارچێووەیەدا بە سەدان کەس دەستگیرکراون.
ک-ش