لە پیربولای حەفتانین شەڕێکى قورس روودەدات

سەربازانی تورکی داگیرکەر دەیانخواست بخزێنە دامێنی پیربولای حەفتانین، بەڵام گەریلاکانی کوردستان لێیان هاتنە دەست و شەڕێکی قورس لەو ناوچەیە دەستپێکردووە. لەو شەڕەدا چەندین سەربازی تورک کوژراون و چەندانی تریش برینداربوون.

سەربازانی تورکی داگیرکەر هەوڵیاندا خۆیان بخزێننە دامێن و ناوچەى پیربولا لە حەفتانین.

بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لێیان هاتنە دەست و لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە ناوچەیە لە نێوان هێزەکانى گەریلا و سوپای تورکی داگیرکەردا بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو شەڕەدا چەندین سەربازی داگیرکەری تورک کوژراون و چەندانی تریش بریندار بوون.

هاوکات فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

ژ.ت