لە چالاکیى هێزى گەریلا لە گەڤەر ٥ سەربازی تورکیا کوژران
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە گەڤەر گورزیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دا و لەو گورزەدا ٥ سەربازی ئەو سوپا داگیرکەرە کوژران.
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە گەڤەر گورزیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دا و لەو گورزەدا ٥ سەربازی ئەو سوپا داگیرکەرە کوژران.
بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان گەریلاکانى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) و یەکینەى ژنانى ئازاد (یەژاستار - YJA-STAR) لە شاخی عەلی شێر لەناوچەى گەڤەر لە پارێزگاى جۆلەمێرگ لە سەربازانى سوپاى تورکی داگیرکەریان دا و بەو هۆیەوە ٥ سەرباز کوژران.
ئاماژە بەوەشکراوە، گەریلاکان لە دژی سەربازەکانى سەر ئەو شاخە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە و سەنگەرێک و پەناگەیەکى شوێنى سەربازەکان تێکشکێنرا.
ئەوەندەى روون بووەتەوە لەو چالاکییەدا ٥ سەربازی سوپاى تورکی داگیرکەر کوژراون.
لە دواى چالاکیى هێزەکانى گەریلا، سوپاى تورک بە گۆترە و بێسەروبەر دەستیکرد بە بۆردومانکردنى ناوچەکە.
تاوەکو ئێستا ناوەندی راگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل لەوبارەیەوە راگەیاندراوى بڵاونەکردووەتەوە.
ر.م