لە کەرکووک بەبۆنەی ٨ی ئادار زنجیرەیەک چالاکییەک ئەنجامدرا
بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە شاری كەركووك چەندین چالاکی بەڕێوەچوو.
بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە شاری كەركووك چەندین چالاکی بەڕێوەچوو.
بەدەسپێشخەری ماڵی ڕۆشنبیری،لە قوتابخانەی ئەستێرەی دواناوەندی کچان لەشاری کەرکووک لە لایەن دامەزراوەی کۆکار بۆگەشەپێدان پێشەنگایەکیان کردەوە بۆ کچانی ئەو قوتابخانەیە کە لە پێشەنگاکەدا وێنە وکەلوپەلێ دەستکردیان نمایش کرد، کە ژنانی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بەشداریان کرد لە پێشەنگاگەدا.
یەکێکە لە ئامادەکارانی پێشەنگای قوتابخانەی ئەستێرە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند :'' ئەم پێشەنگایە بە هەماهەنگی لەگەل دامەزراوەی کۆکار بۆگەشەپێدان و تیم فیوچەرکە تیمێکی رووسیە و بە هەماهەنگی ئامادەیی ئەستێرەی کچان هەستاین بە یادکردنەوەی ئەم رۆژە ، ئێمە کۆمەلێ ئامانجمان هەیە لەم ئیڤێنتە یەکەمیان باسکردنی توانای ژنانە لە کۆمەلگاکەمان هەروەها بەشی میوزیکمان هەیە وە بەشێکی دیکەی ئەم چالاکییە بریتییە لە پیشاندانی کارە دەستێکانی کچانی ئەم قوتابخانەیە و دەرخستنی توانای ئەم کچانە".
کچێکی بەشداربووی ئەم پێشەنگایەبوو بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی وت :"ئێمە بۆ یاد کردنەوەی ئەم رۆژە بریارماندا کە ئەم قوتابخانەیە هەڵبژێری من خۆم قوتابی بەشی بزیشکی ددانم بەلام بەهرەی وێنەکێشانم هەیە و حەزم کرد توانای ژن بسەلمێنم بە بەشداری کردنم لەم چالاکییەدا".
لە ماڵی رۆشنبیری سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری بە ئامادە بوونی پارێزگاری پێشووی کەرکووک عەبدولرەحمان مستەفا پێشەنگایەک بۆ ژنان کرایەوە بە هەمان شێوە لە پێشەنگاکە کەلوپەلی هونەری جیاوازنمایش کرا .
مامۆستا یوسف تەیب بەرێوبەری ماڵی رۆشنبیری سەربە وەزارەتی رۆشنبیری بۆ ئاژانسی هەواڵێ فورات دوا وتی :" بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبای لە ژنانی عێراق و کوردستان و بەتایبەتی ژنانی کەرکووک دەکەم ، وە ئومێدەوارم ژنان بتوانن خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵگا بکەن شان بە شانی پیاوان کۆمەڵگا بەرەوپێشەوە بەرن ئێمەش بۆ ئەم مەبەستە ڤیستیڤالێکی بچوکمان ئەنجامداوە کە بریتیە لە کۆمەلێک پێشەنگای شێوەکاری کە ژنانی کەرکووک کاریان تێکردووە هەروەها کاری رستن و چنینی فۆلکلۆری لە لایەن ژنانەوە کراوە ".
هەروەها ئەیسەر عەبولوەهاب بیاتی ژنێکی تورکمانە بەشداری ڤیستیڤال و پێشەنگاکە بوو بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند:" لەم رۆژەدا ژنان ئازاد دەبن لە بەستنەوەی بە پیاوەوە هەندێک پیاو هەند دەست بە سەر ژنانەوە دەگرن و ئازادی کۆنترۆل ئەکەن هەروەک ئەوەی کۆیلەی ئەو بن ".
هەروەها ئەیسەرعەبولوەهاب بیاتی وتیشی :"من وەکو هونەرمەندێکی شێوەکاری ئەمرۆ بەشداری ئەم چالاکییە بووم کە ئەم شوێنە هەمیشە پاڵپشتی ژنانی کردووە بە هەموو نەتەوە و ئاینە جیاوازەکانەوە ، ئێمە وەکو ژنان بوونئ خۆمان سەلماند وە پێویستە رێز لە ژنان بگیرێ چونکە بە دەست لە ناو دەستی یەکتری بەرەو پێش هەنگاو دەنین ، لەم چالاکییە ژنانی کورد و تورکمان وعەرب بەشداریان کردووە و هەروها پێکهاتەکانی وکو مەسیحسەکان ئەوانەی دیکە بەشداریان کردووە".
ک-ش