لە کەرکووک سیمینارێک بۆ سەرۆکی قەوارە سیاسییەکان ئەنجامدرا

نووسینگەی کۆمیسۆنی سەربەخۆی ‌هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کورکووک سیمینارێکی بۆ سەرۆک قەوارە سیاسیەکانی شاری کەرکووک ڕێکخست.

ئەمرۆ لە بینای بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکووک نووسینگەی کۆمیسۆنی سەربەخۆی ‌هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکووک سیمینارێکی بە دروشمی (خۆت تۆماربکە و ئامادەبە)بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سەرۆک قەوارە سیاسیەکانی لیستەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پاریزگاکانی عێراق لە کەرکووک و خۆ ئامادە کردنی لیستەکان بۆهەڵبژاردن ئەنجامدا.

عەبدولباست دەروێش وتەبێژی نووسینگەی کەرکوکی کۆمیسۆنی سەربەخۆی ‌هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فورات-ی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی خۆ ئامادەکردنی لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بریارەی لە ١ی ٤ی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، ئێمەش هەڵستاین بە ئەنجامدانی سیمینارێک."

هەروەها عەبدولباست دەرویش وتی: "ئەم سیمینارە لە ژێر دروشمی (خۆت تۆماربکە و ئامادەبە) بۆ سەرۆک قەوارە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە بانگەشە کردنی هاووڵاتیان شارەکە بەمەبەستی سەردانی کردنیان بۆ ناوەندەکانی دەنگدان تا بتوانن کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرنەوە تا مافی دەنگدانیان نەفەوتێ لە هەڵبژادرنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق."

ک-ش