پیشانگه‌كه لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاری كه‌ركووك كرایه‌وه و وێنه‌كانی هونەرمەند مەهدی شەفیق نمایش كران كه نزیکەی ٨٠ وێنە بوون و گوزارشتیان له دەیان بیرەوەری و نەهامەتی كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد ده‌كرد.
سیروان بێلانە بەڕێوه‌بەری ڕۆشنبیری و هونەری کەرکووک دەربارەی به ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت، «كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه لە مێژووی کورددا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لەسەر ئاستی جیهانی و بووە هۆی دروستبوونی نیمچە قەوارەیەکی سیاسی له هەرێمی کوردستان.» ناوبراو گوتیشی، «کردنەوەی ئەم پیشانگه‌یه پەیامێکە بۆ گەنجانی ئه‌مڕۆ کە ئەم كۆڕهوهیان نەبینیووه. بۆ ئه‌وه‌ی بە بچووکی سەیری ڕابردووی نەتەوەکەیان نەکەن. زۆر گرنگە گەنجەکانمان ئاگاداربن لە ڕابردوو و مێژووی خۆیان. هەر کارەساتێك بەسەر میللەتەکەمان هاتووە شتێکی گەورەیە و پێویسته بە بچووکی نەزانن.»
دیمه‌ن
s.m