لە کەرکوک بۆمبێکی چێندراو بە بارەگایەکی حەشدی شەعبی دا تەقییەوە
لە کەرکوک بۆمبێکی چێندراو لەپێش بارەگای ریکخراوی (بەدر)ی سەربە حەشدی شەعبی تەقێندرایەوە.
لە کەرکوک بۆمبێکی چێندراو لەپێش بارەگای ریکخراوی (بەدر)ی سەربە حەشدی شەعبی تەقێندرایەوە.
ئەمرۆ دووشەممە لە گەرەکی مووسەڵا لە شاری کەرکوک، بۆمبێکی چێندراو لەپێش بارەگای رێکخراوی بەدری سەر بە گروپەکانی حەشدی شەعبی تەقییەوە.
بۆمبە چێنداراوەکە لە ژێر فێنککەرەوەی بارەگاکە لە دەروەی بارەگاکە دانراوبوو، ئەو تەقینەوەیە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام زیانی مادی بەر ئەو ئۆتۆمبێل و ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتی نزیک بارەگاکە گەیاندووە.
ئەو گروپەی بارەگاکەیان کراوەتە ئامانج سەر بە حەشدی شەعبین و ریکخراوی بەدر ریکخراوێکی تورکمانی شیعەن.
ژ.ت