لە کەرکوک؛ هێرش کرایە سەربنکەکانی بەرەی تورکمانی

شەوی ڕابردو،دەس ڕێژی گولە کرایە سەر چوار ناوەندی بەرەی تورکمانی عێراقی لە شاری کەرکوک.

پەیامنێری ئاژانسەکەمان لە کەرکوک پێی ڕاگیاند؛ لە کاتژمێر ٩:٣٠ ی شەوی ڕابردو لەلاین ژمارەێك چەکدراوە هێرش کراوەتە سەر چوار بنکەی بەرەی تورکمانی .

‌هێرشەکان لە گەرەکانی حەدادیەکان، فەیلەق، گۆڕەپانی تەیران و بنکێکی بەرەی تورکمانی نزێك شارەوانی کەرکوک ڕوێداوە.

ئەو دەس ڕێژانەدا کوژراو برێنداری لیکەتۆتەوە بەڵام تەئیستا ژمارە کوژراو بریندارەکان نەزانراوە، هەروەها لە دوای ئەو هێرشانەوە هێزیکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکە بڵاوەی پێکراوە، لەچەند گەڕەکێکی کەرکوک هێزە ئەمنیەکان قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگیاندووە.