لە کەرکوک کەمپەینی(لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا) ڕاگەیەنرا

هاوولاتیان لە شاری کەرکوک بەئامانجی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کەمپینێک-یان بەناوی(لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا) ڕاگەیاند.

بە بەشداری ١٥ رێکخراو و گروپ و ناوەند و تیپی هونەری و رۆشنبیر و مامۆستای ئاینی و چاڵاکوانی مەدەنی بەدروشمی (کەرکوک لەسەر پێیە بۆ رۆژئاوا)کامپینی(لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا)ڕاگەیاندرا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نەژاد نەجم چالاکوانی مەدەنی و ئەندام ئەنجومەنی کامپینی(لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا)باسی لە ئامانجی کامپینەکە کرد، وتی: "ئێمە لە ساری کەرکوکەوە کەمپینی'لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا' ڕادەگەینین لەژێر دروشمی(کەرکوک لەسەر پێیە بۆ رۆژئاوا) ، لەم کەمپینەدا زیاتر لە ١٥ رێکخراو و گروپ و ناوەند و تیپی هونەری و رۆشنبیری و مامۆستای ئاینی و چاڵاکوانی مەدەنی بەشدار بوونە، ئەم کەمپینە ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت و تەواوی شاری کەرکوک و قەزا و ناحیەکانی شارەکە دەگرێتەوە."

هەروەها نەژاد نەجم ڕایگەیاند: ''کە ئەو هاوکاریانەی کە کۆدەکرێنەوە بریتین لە دەرمان و پارە بۆ لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان، بە هاوکاری مانگی سوری کوردی ئەم کامپینی هاوکارییە ئەنجام دەدەین و هەر لە رێگەی مانگی سوری کوردییەوە ئەم هاوکارییانە دەگەینینە رۆژئاوای کوردستان."

دەربارەی چۆنیەتی کۆکردنەوەی هاوکاری نەژاد نەجم ڕایگەیاند: "تیمی گەرۆکمان دەبێت لە سەرجەم ناوچە و گەرەکەکانی شاری کەرکوک بۆ کۆکردنەوەی هاواکری ، هەروەها چالاکی هونەری و کۆنسێرت و نیمایشی شانۆ ئەنجام دەدەین و سەردانی بەرێوبەرایەتی کاروباری ئاینی(ئەوقاف)دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە مزگەوتەکاند سندوقی هاوکاری دابنین بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بەتایبەتی دابین کردنی دەرمان و خواردنی منداڵان."

هەروەها نەژاد نەجم بەناوی ئەنجومەنی کامپینی (لە کەرکوکەوە بۆ رۆژئاوا) وتی: "ئێمەی کەرکوکی رۆژانێک تووشی گەورەترین ئاوارەیی بووینەوە بۆیە باش دەزانین ئازاری ئاوارەبوونی و ماڵ وێرانی و شەر چیە بۆیە بەتایبەتی کەرکوک لە ئازاری رۆژئاوا تێدەگات و لە ماوەی ئەم ١٠ رۆژەی کامپینەکە هاوکاری کۆدەکینەوە و لە رێگای مانگی سوری کوردییەوە ئەو هاوکارییانە دەنێرین."

هەروەها دەربارەی هێرشەکەی ئەردۆگان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەناوی ئیسلامەوە، مامۆستا وەلی مامۆستای ئاینی ڕایگەیاند: "ئەو لەشکرکێشی و هێرشەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆئاوای کوردستان ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، ئەو کارەی ئەردۆگان ئەنجامی دەدات بەناوی ئیسڵامەوە ئیسلام بێبەرییە لەو هێرشانەی ئەردۆگان چونکە کارەکانی ئەردۆگان نەتەوەپەرستی و دروستکردنی ئاژاوەیە بۆیە ئێمە وەکو مامۆستایانی ئاینی روونی دەکەینەوە کە ئیسلام لەو کارانەی ئەرۆگان بێبەریە."

هەرەوها مامۆستا وەلی ووتیشی: "ئەوەی ئەردۆگان دەیکات لە کۆشتنی ژنان و منداڵان و کەسانی پیرو پەکەوتە ئەو کردانەی ئەرۆگان لە هیچ ئاینێکدا جێگای قەبوول کردن نیە، دوژمان خەیاڵیان خاوە ئەگەر پیان وابی کە دەتوانین کوردستان داگیربکەن، هەتا کوردێک مابێ دوژمان ناتوانن کەرکوک و عەفرین و کۆبانی و قامشلۆ داگیربکەن."

ک-ش