لە گەڤەر زرێپۆشێکی سوپای تورکیا هاووڵاتییەکی کردە ژێرەوە
لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێریگ زرێپۆشێکی سوپای تورکیا خۆیدەکات بە ناوهاووڵاتیاندا و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٦ ساڵان دەکاتە ژێرەوە و بەسەختی برینداری دەکات.
لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێریگ زرێپۆشێکی سوپای تورکیا خۆیدەکات بە ناوهاووڵاتیاندا و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٦ ساڵان دەکاتە ژێرەوە و بەسەختی برینداری دەکات.
لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ لەکاتێکدا هاوولاتییەک-ی ٥٦ سال تەمەن بە ناوی خالید ئارتووک لەکاتێکدا لە شەقامی سەرەکی جەنگیز توپاڵ دەپەرییەوە لەلایەن زرێپۆشێک-ی سوپای تورکیاوە دەکرێتە ژێرەوە، هاووڵاتیان ناوبراویان رەوانەی نەخۆشخانەی گەڤەر کرد،. ئەم کردەوەیە ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە کە بەرەو ڕووی هەڕەشەی پۆلیس بوونەوە.
لە لەیەکی دیکەوە کە مانگی کانوونی دوویەمی ٢٠١٦ زرێپۆشێکی دیکەی سوپای تورکیا لە گەڤەر هاووڵاتیانی دایە بەردەسرێژی گولە ولەئەنجامدا ٤ هاووڵاتی کوژران و ٢ هاووڵاتی دیکە بریندار بوون.
شایانی باسە کە شارە و ناوچەکانی باکووری کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە بە سەربازیی کراون و لە نوەندی سارەکاندا بە دەیان زرێپۆش وتانک جێگیر کراون ،کە ئەمە ژیانی ئاسایی هاوولاتیانی تووشی گرفت کردووە.
ک-ش