لە گەڤەر ٧ جارە هێرش کراوەتەسەر گۆڕستانەکان

لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ٧ جارە هێرش دەکرێتەسەر گۆڕستانەکانی نزیک لە قەرەقولێک.

لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ەوە کە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرابوو و ٧٩ ڕۆژ بەردەوام بوو، ٧ جار هێرش کرایە سەر گۆڕستانی گەڕەکی ئۆرمانی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ. شەوی ڕابردوو جارێکیتر هێرش کرایە سەر گۆرستانەکە کە گۆڕی شەهیدانی تێدایە کە لە کاتە جیاوازەکاندا شەهید بوون و هەروەها گۆڕی سولەیمان ئاکسوشی تێدا کە لە کۆمەڵکوژی پرسووسدا بە دەستی داعش شەهید بوو.

گۆڵەکانیان هەڵکەنگ و کێلەکانیان شکاند

دیواری دەوروبەری گۆرستانەکە ڕووخێنرا، گوڵی سەر گۆڕەکان هەڵکەندران و کێلی گۆڕی شەهیدانیان شکاند.

گۆرستانەکە نزیکە لە قەڕەقولی سوپای تورک.

پێشتریش زۆر جار هێرش کرابووە سەر گۆڕستانەکان، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩ جارێکیتر هێرشیان کردبووە سەر گۆڕستانی شەهیدان و ڕاگەیەنرا کە هێزە ئەمنیەکان ئەو کارەیان کردووە.

ف.ق