مانگرتنه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان و پشتیوانیكردن له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گیوڤه‌ن ماوه‌ی ٢٦ ڕۆژه له زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مانی له خواردن گرتووه.
چالاكان ١٣ ڕۆژه مانگرتنه‌كه‌یان له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر به‌شێوه‌ی نۆبه‌ت ده‌ستپێكردووه و ئه‌مڕۆش گرووپی حه‌وته‌م مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت. مانگرتوان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌تا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجالان هه‌بێت، ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن.
هاوكات ڕێكخراو و پارتییهسیاسییهكانی باشووری كوردستان سه‌ردانی مانگرتوان ده‌كه‌ن و پشتیوانی خۆیان ده‌رده‌بڕن. ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتیی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان سه‌ردانی مانگرتوانی كرد.
s.m