مانگی سووری كوردستان هاوكاری زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی بناری قه‌ندیل ده‌كات
مانگی سووری كوردستان به بڕی ٢٠٠ هه‌زار یۆرۆ هاوكاریی پێشكه‌شی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی بناری قه‌ندیل كرد.
مانگی سووری كوردستان به بڕی ٢٠٠ هه‌زار یۆرۆ هاوكاریی پێشكه‌شی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی بناری قه‌ندیل كرد.
ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان ڕایگه‌یاند، ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م به‌هۆی باران بارینی زۆر له بناری قه‌ندیل لافاو هه‌ستا و زیانێكی گه‌وره به هاوڵاتییانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
ڕێكخراوه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه، «به‌هۆی لافاوه‌كه زیانێكی زۆر به فێرگه، نه‌خۆشخانه، مزگه‌وت، باخ و باخچه‌ی گوندنشینان گه‌یشتووه. له ئه‌نجامدا ١٢ پرد، ڕێگه‌ی ٢٧ گوند، ئاوی ١٥ گوند، ٣ بنكه‌ی ته‌ندرووستی، ٣ مزگه‌وت و ٢ فێرگه خرا بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان ماڵ ڕووخاون.»
ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییانی بناری قه‌ندیل، ٢٠٠ هه‌زار یۆرۆ هاریكارییان ناردووه و به گوێره‌ی پلانسازیی شاره‌وانیی بناری قه‌ندیل و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی بناری قه‌ندیل به‌كارده‌هێنرێت.
s.m