منداڵە بەرخۆدێرەکانی قەندیل
منداڵانی گوندی ماڤنا لە قەندیل دەڵێن: "وێنە و دیمەنمان تۆمار بکەن، ئێمە هێشتا لەسەر گوندی خۆمانین. ئێمە بە کەلوپەلە یارییەکانی خۆمان یاری دەکەین. لە دەوڵەتی تورکیاش ناترسین".
منداڵانی گوندی ماڤنا لە قەندیل دەڵێن: "وێنە و دیمەنمان تۆمار بکەن، ئێمە هێشتا لەسەر گوندی خۆمانین. ئێمە بە کەلوپەلە یارییەکانی خۆمان یاری دەکەین. لە دەوڵەتی تورکیاش ناترسین".
هەر نەوەیەک کە لە کوردستاندا دێتە دنیاوە، هەر زوو ڕووی ناحەزانەی فاشیزم دەناسێت. ئەو عەقڵییەتەی کە خاکی بەرخۆدێرانی بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کرد، کاتێک پلانی ئەوەیان دەکرد کە ڕۆحی تێکۆشینی کوردان دابەش بکەن و لەگۆڕی بنێن، بەڵام ناچارن ڕووبەڕووی بوون و ئیرادەى ڕاستەقینەی گەل ببنەوە، کە تەڤگەری ئازادیی کورد ئەو ڕاستیەی گەلی سەرلەنوێ بونیاد ناوەتەوە. فاشیزم لەبەردەم ئەم ڕاستیەدا شێت و هار دەبێت، هەر زیندووەرێک بێتە سەر رێگاکەى بە ناوی 'ئارامیی وڵات'ەوە لە ناوى دەبات. فاشیزمی ئاکە - مەهەپە بۆئەوەی بەردەوامی بە خۆیان بدەن، بە پلانی هەوڵی هێرشکردنە سەر خاکی قەندیل ژینگەی گەل دەکەنە ئامانج.
لە دژی هەوڵەکانیان بۆ هێرشکردن، گەلی قەندیل بە دروشمی 'کەس ناتوانێت قەڵای بەرخۆدا نی کوردان ببەزێنێت'، بەرپەرچی هەرە ڕوون و ئاشکرا لە دژی فاشیزم دەدەنەوە.
زۆربەی گەل ئەو دروشمە دەڵێنەوە، منداڵان کە لە ناوەندی تەڤگەری ئازادیدا چاویان بە دنیادا هەڵهێناوە، وتەیەکیان هەیە لە دژی فاشیزم. کاتێک کە ئێمە بە کۆڵانی گوندەکانی بناری قەندیلدا دەگەڕێین، لە هەر کۆڵانێکدا منداڵان بە پەنجەکانیان نیشانەی سەرکەوتن دەکێشن و بەو شێوەیە بەرەو ڕوومان دێن. ئێمەش لەگەڵ ئەو منداڵانەدا دەست بە گفتوگۆ دەکەین.
منداڵانی قەندیل بەهۆی ئەو جوگرافیاییەی کە تێیدا دەژین، هەر زوو لە مانای دەستەواژەی 'دوژمن' تێدەگەن و ئەو دەستەواژەیە دەناسن. منداڵانی قەندیل دەڵێن، هەرگیز ڕێگە نادەن دەوڵەتی تورکیا بچێتە ناوچەکەیان و شوێنى ژیان و زێدەکەیانەوە.
پاش ئەوەی ئەو منداڵانە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەڵێنەوە، ئێمە لێیان دەپرسین 'ئایا ئێوە لە بۆمبا دەترسن؟'، یەک لەو منداڵانە کە چاوی دەبریسکێتەوە و جەسارەتی تێدا بەدی دەکرێت، دەڵێت 'ناوم عەلی ڕزگار محەمەد-ە، تەمەنم ١٢ ساڵە. لە باڵایان لە دایکبووم. هەمیشە بۆمبا بەسەر گوندەکەماندا دەبارێنن، بەڵام من ناترسم. کەسانێک هەن، بەرگریمان لێدەکەن. سوێند بە خودا تورکان ناتوانن بێنە ناو گوندەکەی ئێمەوە. ئێمە گوندی خۆمان چۆڵ ناکەین'.
جێگەیەکی تر، کە ئێمە سەردانی دەکەین گوندی ماڤنای قەندیلە. لەوێ منداڵان هەموویان پێکەوە و بە یەک دەنگ دەڵێن 'بەخێر بێن'. منداڵان سەرەتا لێمان دەپرسن، ئێمە کێین و کارمان چیە. کاتێک دەڵێین، ڕۆژنامەوان و پەیامنێرین، پێمان دەڵێن 'ئێمە دەمانەوێت بدوێین'. پەیامی هاوبەشی منداڵانی گوندی مەڤنا وەهایە: "وێنە و دیمەنمان تۆمار بکەن، ئێمە هێشتا لەسەر گوندی خۆمانین. ئێمە بە کەلوپەل و یاریەکانی خۆمان یاری دەکەین. لە دەوڵەتی تورکیاش ناترسین'.
ئەو منداڵانەی کە بە دڵگەرمیەوە پیشوازییان لە ئێمە کرد، بە دروشمەکانیان ئێمەیان بە ڕێ کرد. ڕۆحی بەرخۆدانی قەندیل لە منداڵەکانیدا گەورە دەبێت. بەم شێوەیە پرسی کورد دەگوازرێتەوە بۆ نەوەی نوێ...
سەرچاوە: یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا
ر.م