دانیشتوانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٨ له مه‌یدانی كه‌مپه‌كه كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له خۆپیشاندان، مه‌ڕاسیمی ڕێزگرتن و به‌خاكسپاردنی ئه‌و ٤ ژنه‌ی به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌وی ڕابردوو شه‌هید بوون. مه‌خموورییه‌كان سه‌ره‌تا رێپێوانێكیان كرد بۆ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هێرشه‌كه‌یان ئیدانه كرد. مه‌خموورییه‌كان به‌رووشمی جۆراوجۆر تووڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی و ئه‌ردۆغان و ڕژێمی توركیای داگیركه‌ریان به‌نه‌فره‌ت كرد.
«بێده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێی گومانه»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی مه‌خموور فیلیز بووداك له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و گوتی: «كه‌مپه‌كه‌مان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دایه، له‌به‌رئه‌وه هێرش بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كه هێرشه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێشتا بێده‌نگه. ئه‌مه‌ش گومان و ترس لای ئێمه دروست ده‌كات.» بووداك داوای له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هێزه كوردییه‌كان كرد دژی هێرشه‌كه ده‌نگی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
s.m