موسەنا ئەمین: تورکیا سەروەری عێراق و باشووری کوردستان پێشێل دەکات

موسەنا ئەمین سەرۆکی لیستی یەکگرتووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەڵیت: تورکیا سەروەریی خاکی عێراق و باشوری کوردستان پیشیل دەکات دەبێت عیراق و هەرێم لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییەدا هەڵوێستیان هەبێت.

موسەنا ئەمین سەرۆکی لیستی یەکگرتووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەڵیت: تورکیا سەروەریی خاکی عێراق و باشوری کوردستان پیشیل دەکات دەبێت عیراق و هەرێم لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییەدا هەڵوێستیان هەبێت.

http://anfnews.tv/files/1102-dr-musena-emin-dive-iraq-dagirkeriya-tirkiyeye-qeb.mp4

د.موسەنا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی، کە هاوکات سەرۆکی لیستی یەکگرتووە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمی عێراق دەربارەی کار بەرنامەکانی لیستەکەیان و ڕەوشی سیاسی هەرێم و عیراق  وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.

د. موسەنا ئەمین لەسەر بەرانامەی لیستەکەیان  وتی: ئێـمە لەسەر سێ پێوەر کار دەکەین بۆ هەڵبژاردنەکان، پێوەری یەکەمیان ئیسلامی بوونە، پێوەری دوومیان نەتەوەیی بوونە و پێوەری سێیەمیان دێموکراسی بوونە، ئیـمە لەسەر ئەم سێ خاڵە کار دەکەین و بەرنامەی خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان دیاری دەکەین و هەر بابەتێک هەبێت لە چوارچێوەی ئەو سێ پێوەرەدا پشتگیریی دەکەین یان ڕەتی دەكەینەوە.

باوەڕم بە یەکپارچەیی عێراق نییە

 دەربارەی ئەو ڕەخنەیەی، کە لایەنە سیاسییە ڕکابەرەکانی لیانگرتووە، کە لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات لە کاتیکدا باوەڕی بە یەکپارچەیی عێراق نییە، وتی: هیچ کوردیك باوەڕی بە یەکپارچەیی عیراق نییە، بەڵکو ئێمە کاتیك سوێند دەخۆێن لە پەرلەمان کە یەکپارچەیی خاکی عیراق بپارێزین. ئامانجان لەو سوێند خواردنە پاراستنی خاکی عێراق لە دووژمنی دەرەکی و لەوەی کە دەوڵەتانی دراوسێ خاکی عێراق پارچە نەکەن. بەڵام کاتیک پێکهاتەیک لە ناو عێراق بەخواستی خۆی بریاری جیابوونەوە بدات من پشتگیری دەکەم، بەڵام گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دەیانەوێت من شەرمەزار بکەن لەسەر ئەو بابەتە و دەڵێن چۆن سویند دەخۆی بە یەکپارچەیی عێراق و باوەڕیشت پێى نییە.

لەبەردەوامی قسەکانیدا وتیشى، دەربارەی سەربەخۆیی کوردستان من بە سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقم گوتوە لەڕێی دینەوە ئەوەی باوەڕی بە تاکە خوادی نیە مافی پارێزراوە وە ڕێزی لی دەگێریت، ئەی ئەوەی کە باوەڕی بە یەکپارچەیی عێراق نییە بۆ ڕێزی لێناگرن، ئایە یەکپارچەیی عێراق گرنگترە یان خودای گەورە؟ بەپێى دەستوور و یاسا و لە ڕووی ئایینییشەوە ئێمە هەقی هەڵبژاردنی ڕاپرسیمان هەیە، ئینجا ئەو ڕاپرسییە بکەین بۆ دروستکردنی هەرێمێک، یان بۆ دروستکردنی دەوڵەتێک مافی خۆمانە.

ڕێفراندۆم کاتەکەی خراپبوو و دووژمنانى یەکخست

 دەربارەی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم و زەرەرەکانی ئەو ڕیفراندۆمە موسەنا ئەمین باسى ئەوەیکرد، بەداخەوە ئێمە خراپترین کاتمان هەڵبژاردبوو بۆ ڕیفراندۆم و گونجاو نەبوو لەو کاتە کردمان لەبەر ئەوەی، ئێمە هەڵبژاردنی عێراقمان لە پێش بوو. هەموو هێزە عێراقییەکان ئەوانەی باوەڕیان بە سەر بەخۆیی کوردستانێش هەبوو لەبەر ئەوەی دەنگی شوۆڤێیەنییەکان قازانج بکەن هەموویان دژی وەستانەوە، لە ڕێی ڕیفراندۆمەوە ئێمە هەموو دووژمنەکانی کوردمان کردە یەک. تورکیا، عێراق و ئێران سەرەڕای ئەوەی ناکۆکیی زۆریان لە نێوان هەبوو، بەڵام بۆ پرسی کورد و ریفراندۆم هەموو ناکۆکییەکانیان خستە لاوە و دژی ڕیفراندۆم وەستانەوە، ئەوەی بەرامبەر کەرکوک کرا بە ڕینمایی تورکیا و هاوکاریی ئێران کرا.

ئەوەی پارتی بەرامبەر پەرلەمان کردی تاوان بوو

موسەنا ئەمین لەسەر داخستنی پەرلەمانی باشوری کوردستان لە ماوەی ڕابردوو وتی: ئەوەی بەرامبەر پەرلەمانی کوردستان کرا تاوان بوو، بەڵام ئەوەشمان بێر نەچێت سەرۆکی پەرلەمان بێئەزموون بوو لە بەڕێوەبردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بەڵام تاوانی سەرەکی پارتی ئەنجامی داوە کە پەرلەمان داخرا.  

دەربارەی بەستنی کۆنگری نەتەوەیی لەم قۆناغەدا موسەنا ئەمین جەختی لە گرنگیی کۆنگرەی نەتەوەیی کردەوە و پێیوایە لە ئێستادا هێزە سیاسییە کوردستانییەکان ڕاوێژ بەیك بکەن و بە یەكەوە کێشەی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان چارەسەر بکەن و گەلی کورد ببێتە پێشەنگی بنیاتنانەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

تورکیا سەروەری عێراق و باشووری کوردستان پێشێل دەکات

دەربارەی لەشکرکێشی سوپای داگیرکەری تورکیا و هەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان، سەرۆکی لیستی یەکگرتوو پێیوایە ئەوەی تورکیا دەیکات شکاندی سەروەریی خاکی عێراق و باشووری کوردستانە و دەبێت حکومەتی عیراق و هەرێم هەڵویستی جدیان هەبێت بەرامبەر ئەو داگیرکەرییە و دەبێت ڕێ و ڕیبازی مەدەنییانە بگیرێتە بەر بۆ ڕاوەستاندی ئەو هێرشانە.

موسەنا ئەمین لە کۆتایی قسەکانیدا هێرشی تورکیای بۆ سەر عەفرین  بە بیرهێنایەوە وتی: ئەوە هێرشەی تورکیا کردیە سەر عەفرین کارێکی تێکدەرانییە و ئاڵۆزی دروست دەکات لە ناوچەکە، تورکیا هەر بەرژەوندییەکی هەیە هەقی خۆیەتی بەرژەوندییەکانی دابین بکات، بەڵام هەقی ئەوەی نییە، کە سەروەریی خاکی وڵاتان پێشیل بکات و چەک بەکار بهێنێت، بەڵكو دەبێت ئەو بابەتانە بە شێوازێكی ئاشتییانە چارەسەر ببن.

ر.م