مەترسی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی سالک و کولێرە و پێست لە ناو بۆمەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان

وەزیری تەندرووستی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، مەترسی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی سارک و کولێرە و پێست لە ناو بۆمەلەرزەلێدراوەکانی شاری سەرپێڵ زەهاو لە کرماشان لە ئارادایە.

بە پێی هەوأڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، عەلی رەزا ڕەئیسی، وەزیری تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ترسناکەکانی لە سنووری پارێزگای کرماشان ڕاگەیاندووە.

عەلی ڕەزا ڕایگەیاند، کە بەهۆی زێرابەکان لە ناوچەکەدا و بە تایبەت لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی سنووری پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی پەرەی سەندووە، بەتایبەت نەخۆشیی درم و پێست.

ئەوەشی وتووە: بە هۆی هاتنی وەرزی گەرماوە نەخۆشییەکان تەشەنە دەکەن و هاوکاتیش دیاردەی مار و دووپشک پێوەدان زیاد دەکات.

وەزیری تەندرووستی ئێران لەسەر هاوکارییە تەندرووستییەکان باسی لەوە کردووە، کە ناتوانن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن، ئەوەش بەبیانووی کەمی فریاگووزارییەکان.

شایانی باسە پێنج مانگ بە سەر بومەلەرزەکەی کرماشان-دا تێدەپەڕێت و تا ئێستاش بەرپرسان کەمتەرخەم بووەن و نەیانتوانیووە بە پێی پێویستی هاوکاری لێقەوماوان بکەن.