مەریوانییەکان بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" نەورۆزیان پیرۆزکرد

شەوی ٢٩ی ڕەشەمە/٢٠ ئازاردا و وەک نەریتی هەمیشەیی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گوڕوتینەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.

نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو هاودەنگ بوو لەگەڵ بەرخۆدانی عەفریندا و گەلی ڕۆژهەڵات نەورۆزی ڕۆژهەڵاتیان کرد بە نەورۆزی بەرخۆدانی عەفرین.

 ئاهەنگی نەورۆز لە هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو.

سەرەڕای گوشارەکانی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی  و توقاندن و دەستگیرکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی گەلی ڕۆژهەڵات  گەرمتر لە جاران ئاهەنگی نەورۆزی بەرخۆدانی عەفرینیان گێڕا.

هاووڵاتیانی مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە یەک دەنگ و بە وتنەوەی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و "مەرگ و نەمان بۆ ئەردۆغانی داگیرکەر" و "تا کوردیک زیندوو بێت عەفرین ناکەوێت" پاڵپشتی خۆیان لە بەرخۆدانی عەفرین دەر بڕی.

هاوکات لە هەمو شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژهەلات گەل بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و سوتاندنی وێنەی ئەردۆغان  و ئاڵای تورکیا پاڵپشتی خۆیان لە بەرخۆدانی عەفرین نیشان دا.

ک-ش

ر.م