مەشەدە: بەشداری لە کەمپینی ئاوەدانکردنی ئێزدیخاندا بکەن
لە شەشەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابدا بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانرکردنی شەنگال کەمپینێک راگەیەنرا. ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە) بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن بڵاوکردەوە.
لە شەشەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابدا بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانرکردنی شەنگال کەمپینێک راگەیەنرا. ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە) بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە) لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا بە دەستی چەتەکانی داعش و هاندان و هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە) داوای کرد هەموو کەسێک لە ئاوەدانکردنی شەنگالدا هاوکار بێت.
مەشەدە یادی قڕکردنی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی لەبەرچاوی جیهان وەبیرهێنایەوە و وتی،"ئەو وڵاتانەی گوایە بە خۆیان دیموکرات دەڵێن، هیچ شتێکیان بۆ شەنگال نەکردووە.
مەشەدە باسی پێکهێنانی یەبەشە و یەژەشە کرد و وتی، ئەوان بە دەرفەتی خۆیان ڕێکخستنیان کردووە و بە دەرفەتی خۆیان خۆسەری دیموکراتیکیان دروست کرد و وتی،" ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین کە ئێمە هەین و لە نەبوون، هەبوونێک دروستکرا."
مەشەدە گەڕانەوەی بۆ شەنگال لە کەمپەکانی باشووری کوردستانی وەبیرهێنایەوە و وتی، جێگای خۆشحاڵیە، ئێمە بانگەوازیمان ئەمەیە کە بڕیاری پیرۆز بدەن و بگەڕێنەوە، خاوەنداری لە خەڵکی شەنگال کە دەگەڕێتەوە بکەن و شەنگال ئاوەدان بکەنەوە. پێویستە گەلەکەمان بۆ دابینکردنی ئاو، کارەبا و دروستکردنی ماڵە ڕووخاوەکان هاوکاری بکات. بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێکە کە بەشداری لە کەمپینی ئاوەدانکردنی شەنگال بکەن."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا،"ئیمە وەکک مەشەدە داوا لە کۆمەڵگای ئێزدی، کەسایەتیە دیموکراتەکان، ڕۆشنبیرم ئەکادیمیسیەن، سوریان، عەلەوی و وڵاتپارێزانی تر دەکەین بۆ ئاوەدانکردنی ئێزیدخان پشتگیری بکەن و بەشداری لە کەمپینەکەدا بکەن.
مەشەدە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەشداری لە ئاوەدانکردنی شەنگالدا بکەن، حساب بانکیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمەیە:
Post Bank
Konto Nummer: 905236468
Bankleitzahl: 44010046
Verwendungszweck: ''SPENDE FÜR WIEDERAUFBAU SENGAL“
ف.ق