ئه‌مڕۆ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و وه‌فدێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، سه‌ردانی شاری سلێمانییان كرد. ناوبراو له مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ئه‌و ٤ لایه‌نه كۆبوویه‌وه كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی، باس له هه‌ڵبژاردنی عێراق و ئه‌نجامه‌كان كرا.
ڕێكخه‌ری ژووری پەیوەندیی دیپلۆماتیی بزووتنەوەی گۆڕان، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، باسی له ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردەی چوار لایەنەکە و برێت مەکگۆرک كرد و جەختی كرده‌وه كه ئەو لایەنانە سورن لەسەر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە.
هۆشیار عومەر عەلی، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماتییه‌كانی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداری کۆبوونەوەکە، بە رۆژنامەوانانی ڕاگه‌یاند: سەردانەکەی برێت مەکگۆرک گرنگە و مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەو هەڵوێسته‌ی ئێمە لە ئاستێکی نێودەوڵەتیدا. ئێمە بە گرنگییەوە لێی دەڕوانین بەتایبەتی هاتنیان بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی ئەو کیانەسیاسییانە.
ناوبراو گوتیشی: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگ بوو ئەوەبوو کە چوار لایەنەکە یەکڕیزین لە هەڵوێستەکانماندا و ئەو ئەنجام و پرۆسەیە ڕه‌ت دەکەینەوە، ئەم ئەنجامە تەنها تەزویر نییە، بەڵکو گۆڕینی تەواوی ئەنجام و پرۆسەکەیە، ئەم تەزویرکردنە بەم ئاستە باڵایە و و بەو شێوەیە کە ڕوونه لای هاوڵاتیانی کوردستان و دەوڵەتانی دنیاش، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێکچوونی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئەو لایەنانەی ئەم هەنگاوانەیان ناوە بەرپرسیارن و ٤ لایه‌نه‌كه ئێستاش سورن لەسەر ئەوەی ئەم ئەنجامە هەڵبوەشێتەوە و سکاڵاشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تۆمار كردووه.
سەبارەت بە هەڵوێستی وەفدی باڵای ئەمەریکا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند: ئەوەی بەلای ئەوانەوە گرنگ بوو، زۆر بەجدی ئەم هەڵوێستەی ئێمەیان وەرگرتووە. لەگەڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق، لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بەوردی بەدواداچوون بکرێت بۆ سکاڵاکان. گوتیشی: پرسی بەشداریكردنی ئەم لایەنەسیاسییانە لە حکوومەتی عێراق، پەیوەستە بە لایەنەکانەوە و بۆ خۆمان بەجێهێڵدراوە.
«وەفدی باڵای ئەمەریکا جەختیان لەوەکردەوە کە کۆتایی بێت بە تەزویر، ساختەکاری و هەڵبژاردنێکی پاک و رێکوپێک بکرێت بەتایبەتی له هەڵبژاردنی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان کە بڕیارە لە ٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ به‌ڕێوه‌بچێت. وەفدەکە هەمو پشتیوانییەکی خۆیان دوپاتکردەوە بۆ ئەوەی ئەو هەڵبژاردنە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت.»
s.m