ناسنامه‌ی ٧ گه‌ریلا كه‌ له‌ هه‌رێمی برادۆست شه‌هید بوون

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٧ گه‌ریلای ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی ٧ گه‌ریلا زانیاری دا:

«ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیای داگیركه‌ر، له‌ ١٤ تا ٢٦ی مارس له‌ هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان ئۆپه‌راسیۆنێكی داگیركردنی ئه‌نجامدا. له‌ دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، هێزه‌كانی گه‌ریلامان قاره‌مانانه‌ به‌رخۆدانیان كرد و پیشانیاندا كه‌ گه‌لی كورد بێ خاوه‌ن نییه‌. به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و هێزه‌كانی گه‌ریلامان چالاكییان ئه‌نجامدان. له‌م به‌رخۆدانه‌دا كه‌ به‌پێشه‌نگایه‌تی یه‌كێك له‌ فه‌رماندارانی هه‌رێمی خواكورك هه‌ڤاڵ ئاگری ئه‌نجامدرا، گورزی توند له‌ دوژمن درا. له‌ هه‌رێمه‌كه‌ كه‌ هێشتا شه‌ڕ و چالاكییه‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وامه‌، دوژمن ته‌كنیكی قورسی به‌كارهێنا و هێرشی ئاسمانی كرد. به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی ئێمه‌ شه‌هید بوون. هه‌ڤاڵمان جوودی (محه‌مه‌د ساڵح چیچه‌ك) به‌برینداری به‌ دیل كه‌وته‌ ده‌ستی هێزه‌كانی دوژمن. كه‌سێك به‌ ناوی عه‌گید (حه‌سه‌ن ئونات) ته‌سلیمی هێزه‌كانی دوژمن بوو.»

ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان:

ناسناو: ئاگری مه‌زڵووم پیردۆغان
ناو و پاشناو: بیردال بوورهانلی
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: ستیا - مه‌همه‌ت
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢١ی مارسی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

ناسناو: ئارگه‌ش ته‌كۆشه‌ر
ناو و پاشناو: ئیبڕاهیم گه‌لیجی
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: سابووها - مه‌جیت
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی مارسی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

ناسناو: جوان كچی
ناو و پاشناو: مه‌هدی دالمش
شوێنی له‌دایكبوون: شرناخ
ناوی دایك و باوك: فه‌له‌كناس - هالیل
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی مارسی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

ناسناو: ئینتیكام زاگرۆس
ناو و پاشناو: یلدرم كۆجا
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: گوله‌كه‌ن - مه‌همه‌ه‌ت گاریپ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی مارسی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

ناسناو: ڕوسته‌م شه‌مزینان
ناو و پاشناو: جه‌نگیز دوندار
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: ستی - ئاهمه‌ت
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی مارسی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

ناسناو: ته‌كۆشه‌ر ماردین
ناو و پاشناو: مه‌همه‌ت ڕه‌شیت ساڤووجوو
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: شادیه‌ - به‌دران
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی مارسی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

ناسناو: خوینره‌ژ گه‌ڤه‌ر
ناو و پاشناو: ڤه‌دات چه‌تین
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: پنار - كه‌نان
كات و شوێنی له‌دایكبوون: ١٥ی مارسی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

s.m