ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌م\٦ی گه‌ڵاڕێزان شه‌هید بووه.
«له ڕاگه‌یه‌نراوی ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌م\٧ی گه‌ڵاڕێزان-دا ڕامانگه‌یاندبوو كه ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌م\٦ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ٧:١٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی هه‌رێمی خواكوركیان كردووه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له‌م هێرشه‌دا هه‌ڤاڵی ئێمه چیا ئامه‌د شه‌هید بووه.»
ناسنامه‌ی گه‌ریلا شه‌هیده‌كه وه‌هایه:

|
ناسناو: چیا ئامه‌د
ناو و پاشناو فه‌لات ئالكان
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: به‌دریه - سدیق
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌م\٦ی گه‌ڵاڕێزان - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
|
s.m