فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندی پاراستنى گەل (نەپەگە) راگەیاندراوێکى لەبارەى "ئۆپەراسیۆنى شۆڕشگێڕیى" هێزەکانى گەریلا لە چیای جودی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى نەپەگەدا هاتووە "ئۆپەراسیۆنى شۆڕشگێڕیى هێزەکانى ئەیالەتەکەتان، کە لە رۆژانی ١٨-٢١ی ئابی ٢٠١٩ / ٢٧ بۆ ٣٠ی گەلاوێژ لە هەرێمی چیای جودی لە دژی ئۆپەراسیۆنى داگیرکەریى سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ئەنجامتاندا، چەندین سەربازی دوژمنی تیادا کوژرا".
فەرماندەیى نەپەگە راشیگەیاندووە "بە تاکتیکى سەردەمێ نوێى گەریلا لە دژی هێزە داگیرکەرەکان، کە لە ئۆپەراسیۆن دابوون، چالاکی ئەنجامدرا و ئەوەش سەرکەوتنی لێهاتوانە و کارامە و باڵادەستیى گەریلایە لە هەرێمەکەدا دەسەلمێنێت. لەم ساتە مێژووییەدا ئەنجامدانى ئەو چالاکییە زۆر مانادار و هێژایە.
بە تایبەتى چالاکییەکانى رۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئاب لە شاخی چۆلیا، کە دوژمن گورزی قورسی لێدرا. لە ٢٠ی ئاب دا بە تاکتیکى جۆراجۆری چالاکییەکان، ٢ جار لە هێزە ئۆپەراسیۆنەکەى دوژمن درا و لە ٢١ی ئاب-یشدا لە دژی یەکەی دوژمن لە شاخی چۆلیا بە خێرایى هەورە بروسکە چوونە سەر دوژمن و دەستیان بەسەر شوێنەکانى دوژمندا گرت و چوونە سەر تەرمی سەربازانى دوژمن و دەستیان گرت بە سەر چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانى سەربازانى دوژمندا و ئەوەش چالاکییەکى سەرکەوتوانە بوو.
دواى ئەو چالاکییە مێژووییانە، ٢ هاوڕێی فیدایمان کە قارەمانانە شەڕیان کردبوو، بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە شەهید بوون و چوونە کاروانى نەمرانەوە، ئێمە بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە و یادیان بەرز رادەگرین و بەڵێنی خۆمان بۆ ئەوان دووبارە دەکەینەوە.
لە ناوچەیەکدا کە هێزەکانى دوژمن بە بەردەوامی بە تەکنەلۆژیاى پێشکەوتوو چاودێریى ناوچەکە دەکەن، ئەنجامدانى چالاکیى لە دژی یەکینەکانى دوژمن لە ئەیالەتەکەتاندا، چالاکیى ئافرێنەرانە و بە تاکتیکى بەهێز ئەنجامدرا. ئێمە پیرۆزبایى لە هەموو هاوڕێیانى بەشداربوو لەو چالاکییەدا دەکەین و هیوامان سەرکەوتنى هەمیشەیتانە. ئێمە سڵاو بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە ئافرێنەرانە، بەرخودێرانە و ئازایانە، کە بە رۆحی فیداییانەى ئاپۆیى ئەنجامدراون، دەنێرین".
ژ.ت