نەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێمان فەرماندە عەگید جڤیان دەکەینەوە

نەپەگە ڕایگەیاند کە عەگید جڤیان ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و فەرماندەی هەرێمی بۆتان لەگەڵ گەریلاکان هەبوون و جانفەدا شەهید بوون و وتی،"بە هەڵوێستی فیدایی خۆی لسەر هێڵی عەگید و زیلان بووبە نمونەیەکی راستەقینە."

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا،"١١ی ئەیلول لە گۆڕەپانی ماسیرۆی ناوچەی شاخێی وان، لە شەڕێکدا لەدژی داگیرکەرانی تورک، عەگید جڤیان (وەهدەدین کارای) فەرماندەی هێزەکانمان لە شەنگال کە لەدژی فەرمانی سەر کۆمەڵگای ئێزدی تێکۆشانی کرد و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و فەرماندەی هەرێمی بۆتانمان لەگەڵ هاوڕێکانمان جانفەدا گۆیی (تەکین یڵدرم) و هەبوون گرێ سپی (خەلیل کاڤووش) شەهید بوون. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان و گەلی گەڤەری وڵاتپارێز و گەلەکەمان لە هەرێمی بۆتان، هێزە قاڕەمانەکانی گەریلا و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێنەکان کە لە کەسایەتی شەهیدە قاڕەمانەکانمان داوە جارێکی تر دووبارە دەکەینەوە.

ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری، قڕکەرەکان کە سەرلەبەیانی ١١ی ئەیلول لە ماسیرۆ دەستیپێکرد، وەک هەموو جارێک بە هێرشی ئاسمانی دەستیپێکرد، لەو هێرشەدا زیان بەر هێزە گەریلاکانمان نەکەوت. لەگەڵ ئەوەی جێگرەوەی جیاوازیش هەبوو، بەڵام هاورێ عەگید بڕیاری چالاکیەکی گەورەیدا و لەگەڵ هێزە قاڕەمانەکانی گەریلا، لە دژی گردی ناوەندی کۆنتڕۆڵ کە دوژمنی لێبوو، بە ڕۆحی فیدایی ڕێبەر ئاپۆ چالاکیەکی فراوانی ئەنجامدا. ئەو ئۆپەڕاسیۆنە شۆڕشگێریەی کە سەرلەبەیانی ٠٦:٣٠ دەستیپێکرد، بەهۆی ئەنجامە گرنگەکەی بۆ چالاکیەکی مێژوویی گۆڕا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٥ بەرپرسی پلەبەرزی ناوەندی فەرماندەی کۆنترۆڵی هێزی داگیرکەری تورک و زیاتر لە ١٠ سەربازی داگیرکەر و قڕکەر کوژران. هێزە قاڕەمانەکانی گەریلا بە فەرماندەیی هەڤاڵ عەگید جڤیان ئامانجەکانیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو پێکا. بەڵام هەلیکۆپتەرەکانی کۆبرا و ئامێرەکانی تری شەڕ دەستیان بە جووڵە کرد و شەڕ بۆ ئاستێکی زۆر بەرز گۆڕا. لە چالاکیە مێژووییەکەدا کە بۆ ئاستی قاڕەمانێتی ڕاستەقینە گۆڕا. عەگید جڤیان فەرماندەی هەرێمی بۆتان و جانفیدا گۆیی فەرماندەی تیم و هەبوون گرێ سپی فەرماندەی تیم شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدان هاوڕێ جانفیدا گۆیی و هاوڕێ هەبوون گرێ سپی چەند ڕۆژ بەرلە ئێستا بۆ ڕای گشتی ئاشکراکران، بەڵام دوای زانیاریەکان کە بە فراوانی گەیشتە ناوەندەکەمان، ئاشکرا بوو کە هاوڕێ عەگیدیش شەهید بووە.

ناسنامەی عەگید جڤیان فەرماندەی هەرێمی بۆتانی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەگید جڤیان

ناو و پاشناو: وەهدەدین کارای

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: خەدیجە و سەعدوڵلا

شوێن و کاتی شەهادەت: ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بۆتان

میلیتانی ئاپۆیی بوو کە ڕۆڵی گەورەی بینی

عەگید جڤیان ڕۆڵەی کوردستان بوو کە لە باوەشی گەلی گەڤەری وڵاتپاڕێز دەرکەوت. وەک گەنجێک بە عەقڵیەتێکی قوڵی وڵاتپارێزی لە سەردەمی ڕۆناکیدابوو و لە زانکۆی ئولوداغ سیستمی هزری ڕێبەر ئاپۆی ناسی. هاورێ عەگید کە دڵی بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان لێدەدا بە وزەیەکی زۆرەوە، ساڵی ١٩٩٥ دەستی لە زانکۆ هەڵگرت و بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. لەو ڕۆژەوەی بەشداری کرد، لە ماوەی ٢٦ ساڵدا هەموو کاتێک لە چیاکانی کوردستان مایەوە و لە بەرەکانی پێشەوەدا شەڕی کرد. میلیتانێکی ئاپۆیی بوو کە لە سەردەمە سەختەکاندا، لە زاگرۆس و بۆتان تێکۆشا، بە ئەرکی فەرماندەی هەرێمەکانی چوارچەلا و کاتۆ ژیرکا هەستا و لە ڕووی سیاسی، سەربازی  و ڕێکخستنی ڕۆڵی گەورەی بینی. ساڵی ٢٠١٣ لە قۆناغی کشانەوەدا هاوڕێ عەگید لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا خەباتی کرد و لەژێر چەتری فەرماندەیی سەوق – ئیداری باکووردا بەشداری لە کارە گرنگەکانی پەروەردە و ڕێکخستندا کرد و لەسەر بەرەوپێشەوەبردنی گەریلاکانی کوردستان و ڕۆڵ و ئەرکی گەریلاکانی هەپەگە کاری کرد.

لە ڕزگارکردنی شەنگالدا ڕۆڵێکی گرنگی بینی

دوای ئەوەی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ هێرشی کردە سەر شەنگال، هاوڕێ عەگید ئەرکی فەرماندەیی هەپەگەی لە شەنگال خستە سەرشانی. ڕۆڵێکی گەورەی بینی و بووە یەکێک لە کەسایەتیە مێژووییەکان کە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی کۆمەڵگا ئیزدیەکەمان لەدژی داعشی دڕندەی بەڕێوەبرد. بە فیداکاریەکی گەورە، بە بوێریەکی زۆر و هێزی هزری خۆی گەلەکەمانی لە چنگی داعش ڕزگار کرد. بە تایبەتی کاتێک کە گەلەکەمان بە شێوەیەکی برسی و تینوو گەیشتە چیای شەنگال و چیاکەش گەمارۆ درابوو، لەو ڕۆژە مەترسیدارانەدا لەدژی هێرشی سەر شەنگال شەڕی پاراستنی کرد و لەسەر بناغەی پاراستن، کۆمەڵگای ئێزدیمانی ڕزگار کرد و پاراستنی ژیانیانی مسۆگەر کرد، هەروەها بۆ کردنەوەی ڕێرەوێک بۆ ڕۆژئاوا بە پێی پلان، ئیرادە، فیداکاری و بوێری گەورەی خۆی، وایکرد کە لە ماوەی ٨ ڕۆژدا ١٥٠ هەزار لە کوردە ئێزدیەکانمان لە چیای شەنگالەوە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بۆ ڕۆژئاوا بچن. گەورەترین ئۆپەڕاسیۆنی مرۆڤی کرد کە دەوڵەتە گەورەکان بە هەموو تواناییەکانیانەوە ناتوانن ئەنجامی بدەن ، ئەو ئەرکەی بە ناوی پەکەکە و بە پلانسازیەکی هەستیار و بە دیسیپلینێکی بەهێز، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد."

لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها  نەپەگە بەڵێنیدا کە بۆئەوەی ببنە شایەنی هاوڕێ شەهیدەکان و بۆ ئەوەی لەسەر ڕێچکە و هێڵی شەهیدان ببنە گەریلای سەرکەوتوی ئاپۆیی، بە تەئکیدی سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن و وتی، "هێڵی قاڕەمانێتی دەگەیەنینە ئەنجام. لە ڕێگای ئەوەی ببنە شایەنی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قاڕەمانەکانمان، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێکانمان دەخوازین."

ف.ق