پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ناوچەی ئێوە لە ٢٧ی گوڵانەوە لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. لە کەسایەتی فەرماندە کەنداڵ سوروچ هەمو فیداییە ئاپۆیەکان کە لەم شەڕەدا بە قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بون یادیان دەکەینەوە وبەلێنی خۆمان بۆ ئەوان دوپات دەکەینەوە. بەرخۆدانی خواکورک کە بە ڕوحی بەرخۆدانی کەنداڵ پێک دێت، لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی ئێمە زیاد دەکات.
لە ناو هەرێمی خواکورک کە دوژمن ئەڵێن داگیرمان کردوە و کۆنترۆڵمان کردوە، بەڵام گەریلا و هێزی ئەو هەرێمە بەردەوام چالاکی لە دژی هێزی داگیرکەر ئەنجام ئەدەن، نمایشێکی تاکتیکی زۆر جوان بەڕێوە ئەبەن. ئەم بەرخۆدانە کە لە خەتی گەریلای سەردەمی نوێ ئەنجام ئەدرێت بە شێوازی 'بەرخۆدان لە ناو دوژمن'، زۆر واتادار و هێژایە.
یەک لەو نمونە بەرچاوانە بەرخۆدانی ٢ی ئابە لە هەرێمی خواکورک لە میسلۆک ڕوی دا. لە دژی هێزی دوژمن ویستیان لە دەور و بەری گوندی میسلۆک بەجێ ببن تیمی توڵە سەندنەوەی شەهید ئاگر سەرلە بەیانی کاتژمێر ٧:٣٠ گورزیان وەشاند و لە ئەنجامدا هێزی دوژمن ناچار بو بکشێتەوە. هەروەها ئێوارەی ٣ی ئاب لە دژی هێزی داگیرکەر کە ویستیان بە هەلیکۆپتەرلە ناوچەی شەهید ساریا بدەن، تیمی شەهید عەگید هەورامان کاتژمێر ٩ چالاکیان کرد، گۆرزێکی بەهێزیان لە دوژمن دا و بەم شێوەیە بەهێزی و سەردەستی گەریلا و هەلوێست و ئیرادەی گەریلا نیشان درا.
لە ناوچەی ئەرمووش و لە ڕۆژی ٤ی ئاب/١٣ی گەلاوێژ کاتژمێر ١٠ تیمی تۆلهەڵدانی شەهید شۆڕش ئازادی گورزێکی سەختیان لە سوپای داگیرکەر دا. لە هەمان ناوچە لە دژی هێزی دوژمنی داگیرکەر، تیمی تولهەڵدانی شەهید شۆڕش ئازادی بە چالاکی فراوان ٥ی ئاب/١٤ی گەلاوێژ کاتژمێر ٧ لە ٣ قۆڵەوە لە سەنگەری دوژمنیان دا، گورزێکی بەهێزیان لە هێزی داگیرکەر دا و یەک لەو چالاکیانە بو کە ئەنجامی باشی لێ وەر گیرا.
لە دژی هێزی دوژمن کە بە هاوکاری فڕۆکەی شەڕ و چاودێری لە ناوچەکە ئەگەڕێن، هێزی ئەو هەرێمە بە تەواوی بە تاکتیکی خۆیان چالاکی ئافرێنەریان ئەنجام دا. ئێمە هەمو ئەوانەی بەشداری ئەو چالاکیانە بوونە و هەروەها ئەوانەی بەشداری ئامادەکردنی چالاکی بوونە پێرۆز دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. هەمو هەڤاڵان کە بە ڕوحی فیدایی ئاپۆیی، ئازایەتی و ئافرێنەریەکی بەهێز بەرخۆدان ئەکەن لە هەرێمی خواکورک، لە شەخسی فەرماندارەکەیان ئێمە سڵاویان بۆ ئەنێرین و بە جۆشی شۆڕشگێڕی سەرکەوتن بۆ ئەوان دەخوازین. بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو لە هەڤاڵانمان دەکەین."
ک-ش