هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په له شرنا‌خ زیندانی كرا - نوێكراوه‌ته‌وه
هاوسه‌رۆكی لقی شرنا‌خ-ی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) ئایشه ئالتای زیندانی كرا.
هاوسه‌رۆكی لقی شرنا‌خ-ی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) ئایشه ئالتای زیندانی كرا.
ڕژێمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی به‌رفره‌وان كردووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكی لقی شرنا‌خ-ی ده‌به‌په ئایشه ئالتای زیندانی كرا.
ڕاگه‌یه‌نرا، ئالتای چووه بۆ دیده‌نی خزمه زیندانیكراوه‌كانی له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شرنا‌خ، له‌و كاته‌دا ده‌ستگیر كراوه. دواتر به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تی ڕێكخستن» بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌ركرا.
ئالتای كه دایكی ٨ مانداڵه، له ٢٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژێمی توركیا دژی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌ستگیركرا. دواتر به مه‌رجی پشكنینی دادی ئازادكرا. به‌ڵام داواكاری گشتیی تانه‌ی له بڕیاری ئازادكردنه‌كه دابوو. ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌به‌په زیندانی كرایه‌وه.
s.m