هاوسەرۆکی هەدەپەـ ی مێرسین دەس بەسەرکرا

فاتمەگوڵ دەمیرتاگ، هاوسەرۆکی لقی مێرسینی هەدەپە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەس بەسەرکرا.

دوابەدوای هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین ناڕەزایەتییەکانی ناۆخۆی تورکیاش لەمەڕ هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین پەرەی سەندووە. هێزەئەمنییەتییەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی بەربڵاو لە دەستگیرکردنی دەنگە ناڕازییەکان لە ناوخۆی تورکیادا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، فاتمەگوڵ دەمیرتاگ،  هاوسەرۆکی مێرسینی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە خاڵێکی کۆنتڕۆڵی پۆلیس لە شاری عوسمانییەی تورکیا دەستگیرکرا.

هێزەکانی پۆلیسی تورکیا ناوبراویان گواستەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی عۆسمانییە و پاشانیش ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی مێرسین کراوە ولەوێ دەستبەسەرە.