هاوسەرۆک شارەوانیی قەرەیازی و ٣ کەسی تر دەستگیرکران

بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەانیی قەرەیازی لە پارێزگای ئەرزرۆم لە دواى ئەوەى لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە لە پۆستەکەى دوورخرایەوە و دەستبەسەر پۆستەکەیدا گیرا، دەستگیرکرا.

بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپە لە ناوچەى قەرەیازیی پارێزگای ئەرزرۆم لە باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پۆستەکەى زەوتکرا و دوای ئەوەش هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەى و دەستگیریان کرد.

هەروەها لەگەڵ شاهین دا، محمود چیمەنداغ، فەسیح پۆڵات و عادل بینگۆل-یش دەستگیرکراون.

ئەو هاووڵاتییە هەدەپەیییانەیان بردووە بۆ فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە و لەبارەى هۆکاری دەستگیرکردنیانەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

بورهانەدین شاهین لە تەممووزی ٢٠١٩دا لە پەلامار و هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان لەگەڵ ٩ کەسی تردا دەستگیرکرابوو.

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لەگەڵ شاهین ١٥ ئەندامی تری ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی قەرەیازی، تەکمان و قەرەچۆبان، کە سەر بە هەدەپە بوون لەکارەکانیان لابران و ئاکەپە پۆست و ئەرک و کارەکانیانی بۆ خۆی زەوتکرد.

مەلیکە گۆکسو هاوسەرۆک شارەوانیی قەرەیازی لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٩دا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا و دەوڵەتی تورکیش بە هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست قەیومێکیان بەسەر شارەوانیی قەرەیازدا و لە شوێنی هاوسەرۆک شارەوانیە شەرعییە هەڵبژێردراوەکەى گەل دا داسەپاند.

ژ.ت