بەپی لێدوانی قایمقامی پێشوی شەنگال محما خەلیل کە لە ڕاگەیاندکانی سەربە پارتی دێموکراتی کوردستان بلاوکاروەتەوە وبەپی ئەوکۆبوونەوەی لە نێوان محما خەلیل ئیدارەی پارێزگای نەێنوا کراوە، ئیدارەی پێشویی شەنگال دەگەرێنەوە بۆسەرپۆستەکانی خۆیان. گەلی شەنگال بە گەرانەوەی بەڕێوبەرانی پێشوی شەنگال دڵنگەرانن و دەلێن: لە ژێر بەرپرسیارەتی بەرێوبەرانی پێشوی شەنگالدا بووکە گەلی ئێزدی کۆمەڵکوژکراوە ئەو بەرێوبەرانی پێشوی شەنگال بەرپرسیارەن لەو فەرمانەی کە هاتە سەرئیزدیەکان.
لەم بارەیەوە فارس حەڕبۆهاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی شەنگال بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد وتی: ئێمە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەی نێوان ئیداری پێشوی شەنگال سەرۆکی ئەنجوومەنی پاریزگای نێنەوامان لە ڕاگەیاندنەوە بیستووە کە باس لەوە دەکات بەڕیوبەرانی پێشوی شەنگال دەگەرینەوە سەرکارەکانی خۆیان، ئێمە وەک گەلی شەنگال ئەو برێارە ڕەت دەکینەوە لە ئیستاوە ڕیش سپی ، چالاکوانان وگەڵی شەنگال ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لەدژی هێنانەوەسەرکاری بەرپرسانی ئیداری پێشووی شەنگال چالاکی ئەنجام بدەین و شەرمەزاری بکەن، بەهیچ شێوەیک گەلی شەنگال ئیدارەی کۆنی شەنگال بە یاسایی نازانێت.
فارس لە وڵامی پرسیاری ئەوەی هۆکارچییە کە گەلی شەنگال ئیدارەی پێشو قەبووڵ ناکات وتی: ئیدارە وبەرێوبەرانی پێشوی شەنگال دووجارڕایان کردوە گەلی شەنگالیان بە تەنیا هێشتوە. جاری یەکەم لە ساڵی ٢٠١٤ کاتی داعش هێڕشی کرد قایمقام هەڵهات و گەلی بە جێهێشت و گەلی ئیزدی کۆمەڵکوژکران و هەروها لە ١٦ ئکۆتەبەری ٢٠١٧ جاریکی ترقایمقام و بەرێوبەرانی پێشوی شەنگال ڕایانکرد و گەلی شەنگالیان بەجێ هێشت.
ئیدارەی پێشوی شەنگال کە لە ژێر بەرپرسیارەتی ئەوان گەلی ئێزیەکان کۆمەڵکوژکران لەمانەی خوارەوە پێک دەێت :
- مەحماخەلیل، قایمقامی قەزای شنگال
- وەیس نایف سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال
- نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ
- ئەلیاس خزر سەرۆکی ئەنجوومەنی ناحیەی سنونێ
- عەبدولحەمید قاسم، بەڕێوەبەری ناحیەی بلێج
- ئێزدین نادم سەرۆکی ئەنجوومەنی ناحیەی بلێج
- خدر خودێدا، بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر
- سەیدۆ خشۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی گرعوزێر
ک-ش