ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ٦ گه‌ریلا كه ساڵی ٢٠١٨ شه‌هید بوون، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
تێكۆشانی ئازادیی كوردستان كه به پێشه‌نگایه‌تیی شه‌هیدان كراوه، گه‌لی ئێمه‌ی له له‌ناوچوون ڕزگار كردووه و گه‌یاندوویه‌تییه ڕۆژی ئه‌مڕۆ. گه‌لی كوردستان كه له مێژووی تێكۆشان بۆ ئازادی‌دا فیداكارییه‌كی گه‌وره‌ی كرد، به داستانی قاره‌مانانه كه شه‌هیده‌كانمان نووسیویانه‌ته‌وه و به‌و هێزه‌ی كه له شه‌هیده‌كانمان وه‌رمان گرتووه، ئه‌مڕۆ زیاتر له ئازادی نزیك بووه‌ته‌وه.
له‌م تێكۆشانه بێ وێنه‌یه‌دا، ئێمه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه یادی ئه‌و ٦ هاوڕێیه قاره‌مانه‌مان بكه‌ینه‌وه كه له دژی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له‌سه‌ر هه‌رێمی بۆتان به ڕۆحێكی فیدایی تێكۆشاون. ئه‌م هاوڕێیه هێژایانه‌مان كه هه‌ر یه‌كێكیان تاكێكی تێكۆشانی ئازادیی كوردستانن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك پاشه‌كشه بكه‌ن هه‌موو جۆره فیداكارییه‌كیان كردووه و تێكۆشاون. به قووڵبوونه‌وه له‌سه‌ر پێوانه‌كانی میلیتانی ئاپۆیی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌رشانیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێیان كردووه. ئه‌م هاوڕێیه هێژایانه‌مان كه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌ستیان به تێكۆشان كردووه، به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ببنه گه‌ریلای پیشه‌یی، ڕه‌نجێكی گه‌وره‌یان داوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م پێوانه و له چیاكانی بۆتان به گه‌ریلایه‌تی ئه‌مه‌یان گه‌یاندووه‌ته باڵاترین ئاست.
ئه‌و تێكۆشانه‌ی له دژی دوژمنی داگیركه‌ر كردیان، هه‌میشه له لایه‌ن ئێمه‌ی هاوڕێیانیانه‌وه یادی ده‌كرێته‌وه و به نموونه داده‌نرێن. له ئاستێكی به‌رزدا خاوه‌نداره‌تی كردن له كولتووری به‌رخۆدان كه شه‌هیدانمان به نووسینی داستانی قاره‌مانه‌تی بۆ ئێمه‌یان به میرات به‌جێهێشتووه، هه‌روه‌ها به‌زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی یادی شه‌هیده‌كانمان ئه‌ركی سه‌ره‌كی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان و ئه‌و هاورێیانه‌یه كه له ژیاندا ماون.
به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌مان، سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانمان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئاڵای تێكۆشانی «ڕێبه‌رایه‌تیی ئازاد - كوردستانی ئازاد» كه شه‌هیده‌كانمان بۆ ئێمه‌یان به‌جێهێشتووه، بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن.
ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانمان وه‌هایه:
ناسناو: ڕه‌وشه‌ن عه‌نتاب
ناو و پاشناو: ڕه‌هشان شه‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: دیلۆك
ناوی دایك و باوك: شیرین - عه‌لی
شوێن و مێژووی شه‌هیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠١٨ - جوودی
***
ناسناو: ئاندۆك ئورفا
ناو و پاشناو: عه‌لی بویوك ئه‌رتاش
شوێنی له‌دایكبوون: ڕوحا
ناوی دایك و باوك: ئیسلیم - سوله‌یمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠١٨ - جوودی
***
ناسناو: به‌رفین بۆتان
ناو و پاشناو: ڤه‌سیله ئه‌لینچ
شوێنی له‌دایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایك و باوك: حه‌لیمه - عادل
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠١٨ - جوودی
***
ناسناو: گابار شه‌ڕڤان
ناو و پاشناو: مه‌حموود كایدی
شوێنی له‌دایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایك و باوك: ڕه‌حیمه - عه‌لی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠١٨ - جوودی
***
ناسناو: گوڵبه‌هار ماكۆ
ناو و پاشناو: ئه‌یله‌م ڕاسیكی
شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ
ناوی دایك و باوك: ئه‌سرا - عه‌لی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠١٨ - جوودی
***
ناسناو: عادل ئاخپك
ناو و پاشناو: كه‌نان كۆچلو
شوێنی له‌دایكبوون: بنگۆل
ناوی دایك و باوك: سه‌رفیناز - حه‌سه‌ن
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١ی ئابی ٢٠١٨ - به‌ستا
s.m