ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا زانیاری نوێی دا:
چالاكییه‌كان له گردی لێلكان-ی باشووری كوردستان
١٠ی نیسان\٢١ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٢:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركیا كه گردی لێلكان-ی باشووری كوردستانیان داگیركردووه، چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا گورزی توند له دوژمن درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٤:٤٠ هێزه‌كانمان له‌سه‌ر گردی لێلكان له دژی سه‌ربازه‌كانی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
١١ی نیسان\٢٢ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٩:٣٠ هێزه‌كانمان له گردی لێلكان دیسان هێرشیان كرده سه‌ر دوژمن. له‌م چالاكییه‌دا گورزی به‌هێز له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا كه له‌سه‌ر گرده‌كه بوون. هه‌روه‌ها له سه‌نگه‌رێكدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
له به‌دلیس ٢ سه‌رباز كوژران
١٠ی نیسان\٢١ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٢:٣٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له مه‌یدانی مێرگهلۆ-ی ناوچه‌ی شێخ جومه-ی به‌دلیس جموجۆڵیان ده‌كرد، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا. هێزه‌كانمان ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٢٠:٣٠ له دژی هه‌مان یه‌كینه له دۆڵی شه‌هید ئادل چالاكییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
چالاكیی گه‌ریلا له سلۆپی
١ی نیسان\١٢ی خاكه‌لێوه هێزه‌كانمان له دژی هێڵێكی ناوه‌ندی به‌هێزكردنی وزه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ڕاگرێكی هێڵه‌كه ڕووخێندرا.
s.m