هه‌په‌گه: له ئیدر ٢ سه‌رباز كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ٢ چالاكی له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ٢ چالاكی له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشی ئاسمانیی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان ١٢ی ئادار\٢١ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ١٥، هه‌روه‌ها ١٣ی ئادار\٢٢ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ٧ له دژی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له سه‌ربازگه‌ی كۆرجان-ی گردی كرێ كۆرێ ٢ چالاكییان ئه‌نجام دا. له هه‌ردوو چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دواتر به چه‌كی قورس ده‌ستڕێژی له ده‌وروبه‌ر كرد.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «١٣ی ئادار\٢٢ی ڕه‌شه‌مه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٤ گوندی فله‌ها-ی هه‌رێمی زێ؛ كاتژمێر ١٦ ناوچه‌ی چه‌مانكێی هه‌رێمی گارا-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.»
s.m