هه‌په‌گه: له بازید ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی ٢٧ی ئاداری گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی ٢٧ی ئاداری گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ٢٧ و ٢٨ی ئادار\٧ و ٨ی خاكه‌لێوه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی ٢٧ی ئاداردا له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «هێزه‌كانمان به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی قاره‌مانی له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی سهرفرازیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه، ڕۆژی ٢٧ی ئادار\٧ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٥ له دژی ٢ گردی سه‌ربازگه‌ی ڤه‌دات ئۆزكایا-ی ناوچه‌ی بازید-ی سه‌ر به ئاگری چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتوانه له سه‌ربازانی سه‌ر گرده‌كه درا و ٣ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها چه‌كێكی [ئا چوار - A4] تێكشكێنرا. دوای چالاكییه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن و كۆپته‌ر بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد. هه‌روه‌ها به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی گواستنه‌وه.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا ڕۆژی ٢٨ی ئادار\٨ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٦:٣٠ له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له گردی خه‌ره‌گۆلی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمن كرانه ئامانج. ژماره‌ی كوژراو و برینداران ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد.»
s.m