هه‌په‌گه: له بازید ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی بازید-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئاگری له باكووری كوردستان ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی بازید-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئاگری له باكووری كوردستان ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له چوارچێوه‌ی «هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی» له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه:
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٧ی مارس\٢٦ی ڕه‌شه‌ممه له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری له دژی گردی پاراستنی سه‌ربازگه‌ی سه‌رێكانی-ی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. گورزی قورسیان له‌و سه‌ربازانه‌ی دوژمن دا كه له‌سه‌ر گرده‌كه بوون. له ئه‌نجامدا ٢ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكیش بریندار بوو. هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ له‌نێوان كاتژمێر ١٩:٠٠ - ١٩:٣٠دا ٢ جار له هه‌مان گرد له یه‌كینه‌ی دوژمنیان دا. له‌و چالاكییانه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو.»
s.m