هه‌په‌گه له به‌دلیس و جۆله‌مێرگ گورزی له سوپای توركیا دا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له به‌دلیس و جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له به‌دلیس و جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له به‌دلیس سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كه له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ كوژراو و بریندار بوون، ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕۆژی ٢٢ی مارس\٢ی خاكه‌لێوه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌كانی مێرگهلۆ، سیسه‌ر، كه‌مبه‌ر و سێگورزا-ی هه‌رێمی شێخ جومعه-ی به‌دلیس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٧:٠٠ هێزه‌كانمان له شوێنێكی نزیك گردی ڕادار له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆن چالاكییان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له چالاكییه‌كه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. كاتژمێر ١٥:٠٠ی هه‌مان ڕۆژیش هێزه‌كانمان له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی سێگورزا بوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كراوه‌ته‌وه، سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی به كۆپته‌ری سكۆرسكی له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه. ئۆپه‌راسیۆن ڕۆژی ٢٣ی مارس\٣ی خاكه‌لێوه به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی پێهات.
٢٣ی مارس\٣ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٢:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له گردی شوندرێ-ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی سه‌ر به جۆله‌مێرگه‌وه ده‌چوون بۆ گه‌لیی ده‌شتانێ، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له چالاكییه‌كه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی حه‌فتانین-یان كرد
٢٥ی مارس\٥ی خاكه‌لێوه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی كۆماری توركیا بۆردومانی مه‌یدانه‌كانی كاتۆ سوله و چه‌می خابووریان كرد له هه‌رێمی حه‌فتانین-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
s.m